ڕاستی لێدوانەکانی ترەمپ سەبارەت بە سیاسەتەکانی حوکمڕانی و جۆلانی لە سوریا چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی نوێی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاندوە "هاوبەشەکانمان لە سوریا(کورد) زیاتر شایستەی حوکمڕانی سوریان لەو ڕێکخراوانەی شەڕمان لەگەڵدا دەکردن، ئەردۆغانیش دۆستی منە و داوای لێدەکەم "ئەلج*ولانی" دەستگیر بکات و ڕادەستی هەواڵگریمان بکات".

ڕاستییەکە
ئە ئیدیعایە ساختەیە، بەو پێیەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لێدوانی هاوشێوەی نەداوە یاخود هیچ لێدوانێکی هاوشێوەی لەسەر هەژمارە فەرمییەکانی بڵاونەکردوەتەوە، هەروەها دیارترین ڕاگەیاندنە عەرەبییەکان و جیهانییەکان لێدوانی هاوشێوەیان بڵاونەکردوەتەوە، هەروەها لە کاتی گەڕان لە وێبگەڕی (گوگڵ) هیچ ئەنجامێکمان نەدۆزییەوە کە پشتگیری ئەو ئیدیعایە بکات.
سەبارەت بە هەڵوێستی ترەمپ بەرامبەر بە سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا، ئەحمەد شەرع، تایبەتمەند بوو بە گۆڕان لە وریاییەوە بۆ کرانەوەی مەرجدار، بە گرنگیدان بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و سەقامگیری ناوچەکە.

دوای ئەوەی ئەحمەد شەرع ناسراو بە ئەبو محەمەد جۆلانی دەسەڵاتی لە سوریا گرتە دەست، هەڵوێستی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە بەرامبەریدا جیاواز بوو، سەرەتا ترەمپ ڕەخنە و وریایی بەرامبەر جۆلانی دەربڕی، بە لەبەرچاوگرتنی پێشینەی وەک سەرۆکی دەستەی تەحریر شام، کە لە ئەمریکادا وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێن دەکرێت، ئیدارەی ترەمپ داوای لە دیموکراتەکان کرد هەڵوێستێکی پتەو بەرامبەر جۆلانی بگرنەبەر، جەختی لەسەر لانەبردنی ناوەکەی و ناوی دەستەی تەحریری شام لە لیستە تیرۆریستییەکان کرد.

بە تێپەڕبوونی کات، نیشانەکانی گۆڕانکاری لە هەڵوێستی ترەمپدا دەرکەوت لە لێدوانەکانی دواتریدا، ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە جۆلانی دەتوانێت بەشێک بێت لە چارەسەی سیاسی لە سوریا، جەختی لەسەر گرنگی هەڵسەنگاندنی دۆخەکە کردووەتەوە بە پشتبەستن بە پێشهاتەکان، ئەو هەڵوێستە پرسیاری لەبارەی ئەگەری دووبارە پێداچوونەوە بە بڕیاری دەستنیشانکردنی دەستەی تەحریری شام وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی وروژاندەوە.

جێگای باسە، ئەحمەد شەرع پیرۆزبایی لە ترەمپ کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا، بەو پێیەی دۆناڵد ترەمپ لە 20ی کانوونی دووەمی 2025 پۆستی 47هەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای وەرگرت، و شەرع متمانەی خۆی بە توانای ترەمپ دەربڕی بۆ هێنانی ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

شایانی باسە پلاتفۆرمی "تأكد" لە 23ی کانوونی دووەمی 2025 ڕاستی ئەو لێدوانەی