ڕاستی بانگهێشتکردنی مەزڵوم عەبدی سەرۆکی قەسەد بۆ ئاهەنگی دەسەڵات وەرگرتنی ترەمپ چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە گوایە مەزلوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) بانگهێشت کراوە بۆ مەراسیمی دەست بەکاربوونی دۆنالد ترامپ وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

ڕاستییەکە

ئەو هەواڵە ساختەیە، مەزلوم عەبدی پشت ڕاستی کردەوە کە ئەو هەواڵە ڕاست نییە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی شەرق، رۆژی چوارشەممە 15ی کانوونی دووەمی 2025، وەلامی پرسیاری پێشکەشکارەکەی دایەوە دەربارەی بانگهێشتکردنی بۆ ئەو ئاهەنگە، و وتی بەشداری ناکات و بانگهێشت نەکراوە.

دەسەڵات وەرگرتنی ترەمپ

واشنتن ئامادەکارییەکی چڕ دەکات بۆ مەراسیمی دەسەڵات وەرگرتنی سەرۆک ترەمپ کە دووشەممەی داهاتوو 20ی کانوونی دووەم 2025 بەڕێوەدەچێت.

پێشبینی دەکرێت لە مەراسیمی دەستبەکاربوونیدا نزیکەی 200 هەزار کەس بەشداری بکەن کە لایەنگرانی ترەمپن و هەروەها دیپلۆماتکاران و سیاسەتمەداران و سەرکردەکانی جیهان و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکاش بەشدار دەبن

لە ڕۆژی دەستبەکاربوونیدا مەراسیمی سوێندخواردنی فەرمی بەڕێوەدەچێت، جگە لە نمایشی میوزیک و ژمارەیەک ئاهەنگی فەرمی، مەراسیمی دەستبەکاربوونی مەراسیمێکی فەرمییە کە کۆتایهاتنی خولی سەرۆکی ئێستا و دەستپێکی خولی سەرۆکی نوێ نیشاندەدات.

عەبدی سەردانی هەرێم دەکات

هۆشیار زێباری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات، کۆبوونەوەیەک لەنێوان مەسعوود بارزانی و مەزلوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتی کوردستان لە شارێکی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.

زێباری لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕۆژی پێنجشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2025 نووسیویەتی "ئەو دیدارەی ئەمڕۆ لە هەولێر لە نێوان مەسعوود بارزانی ڕێبەری کورد و مەزلوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەچوو، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ بەهێز کردنی یەکێتی کورد و بۆ ئەوەی فەرمانڕەوا نوێیەکانی سوریا لە دیمەشق بتوانن گواستنەوەیەکی سیاسی بێ کێشە بکەن .

شایانی باسە پلاتفۆرمی (تأكد) سوری، بۆ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکان و لێکۆڵینەوە لە ڕاستییەکان، ڕاستی ئەو هەواڵەی ڕەتکردووەتەوە.