ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە تەکبیراتی دەستگیرکراوانی فەلەستینی لە زیندانەکانی داگیرکەر نیشاندەدات؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە گوایە تەکبیراتی زیندانییە فەلەستینییەکانی ژێر دەستی داگیرکەرە.
ڕاستییەکە
ئەو ڤیدیۆیە ساختەیە، بەو پێیەی بەرواری ڤیدیۆکە دەگەڕێتەوە بۆ 8ی کانوونی یەکەمی 2024، کە تەکبیراتی زیندانییانی بەندینخانەی ڕومیەیە لە لوبنان، دوای کۆنترۆڵکردنی دیمەشقی پایتەخت لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی سوریا و ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد.
بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیدیۆیە هاوکاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەزە لە بەرواری 16ی کانوونی دووەمی 2025، سەرۆک وەزیرانی قەتەر، شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم ئال سانی، ڕێککەوتنێکی نێوان ئیسرائیل و حەماسی ڕاگەیاند، کە ئاگربەست و ئاڵوگۆڕکردنی زیندانیانی غەززە و دەستگیرکراوە فەلەستینیەکان لەخۆدەگرێت، کە بڕیارە لە 19ی کانوونی دووەمی 2025بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەم ڕێککەوتنە دوای ئەو ململانێیە دێت کە 15 مانگ بەردەوامبوو، زیاتر لە 46 هەزار کەس کوژران و زیاتر لە 110 هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون، لەگەڵ ئەوەی قەبارەی وێرانکارییەکانی غەززە گەورەیە، هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوەی غەززە ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە، بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە شەڕی غەزە ئابووری فەڵەستینی وێرانکردووە، بەو پێیەی بەرهەمی ناوخۆیی بە ڕێژەی 35% دابەزیوە لە سەرەتای شەڕەوە ساڵێک لەمەوبەر، لە کاتێکدا ئاستی گەشەپێدان لە خودی ئەو کەرتە داڕما و گەڕایەوە بۆ ئەوەی کە هەبوو .
شایانی باسە پلاتفۆرمی "تحقق" لە 16ی کانوونی دووەمی 2025 ڕاستی ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکردووەتەوە.