بەرواری دۆزینەوەی "پاسپۆرتی چوونە بەهەشت" لە سوریا کەیە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "دۆزینەوەی پاسپۆرتی چوونە بەهەشت لو سوریا".

ڕونکردنەوە

ئەو ڤیدیۆیە ڕاستە بەڵام کۆنە، بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2013 لەسەر پلاتفۆرمی یوتیوب بڵاوکرایەوە، لە ڤیدیۆکەدا کەسێک دەردەکەوێت کە پاسپۆرتێک نیشاندەدات و ڕونیدەکاتەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ بەرواری 7ی ئایاری 2013 لە پارێزگای ڕەقە، لە ئۆپەراسیۆنی گەمارۆدانی فرقەی 17ی سەربە سوپای سوریا، بەپێی وتەکانی ئەو پاسپۆرتانە دۆزراونەتەوە لە کاتی کۆنترۆڵکردنی یەکێک لە بنکەکان، ئەو پاسپۆرتە دەستەواژەی "چاپکراوە بە ڕەزامەندی وەزارەتی ڕاگەیاندن لە سوریا" لەسەری نووسراوە.

لە 8ی کانوونی یەکەمی 2024، گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کۆنترۆڵکردنی دیمەشقی پایتەختی ڕاگەیاند، کە بووە هۆی ڕووخانی ڕژێمی سەرۆک بەشار ئەسەد، لە دوای ئەوە بەشار ئەسەد دیمەشقی بەجێهێشت بەرەو مۆسکۆ.

لەگەڵ بەرەوپێشچوونی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن، هێزەکانی ئێران، ڕووسیا و عێراق کە پشتیوانی ڕژێمی سوریایان دەکرد کشانەوە، لە کۆتاییەکانی کانوونی یەکەمی 2024، هێزەکانی ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو لە سوریا کشانەوە. 

جێی باسە ماڵپەڕی "تأكد" پێشتر لە بەرواری 10ی ئەیلوولی 2018 ڕاستی ئەو ڤیدیۆیەی ڕوونکردوەتەوە.