ڕاستی وێنەی دەستگیرکردنی ئەندامێکی هێزەکانی هەسەدە لەم دواییانەدا چییە؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "ئەمڕۆ دەستگیر کردنی شەبیحەی هیندی لەڕیزەکانی پەکەکەی عەلەوی".
ڕاستییەکە
ئەو ئیدیعایە بڵاوکراوەتەوە چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی وێنەکە پێشتر لە ساڵی 2018 بڵاوکراوەتەوە، کە دەستگیرکردنی کچێکی سەر بە هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەیەدە) نیشاندەدات، واتا وێنەکە نوێ نییە وەک ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکرێت.
هێزە چەکدارەکانی تورکیا و سوپای ئازاد پێشڕەوییان کرد بەرەو شاری عەفرین لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە ناوی (لقی زەیتون)، ئۆپەراسیۆنەکان لە 20ی کانوونی یەکەمی 2018 دەستیپێکرد، لەو کاتەدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە پرۆسەی چوونە ناو شاری عەفرین دەستی پێکردووە و بەدوایدا شاری مەنبەج دێت و بەردەوام دەبێت تا گەیشتن بە سنوورەکانی عێراق، ئەوەش بەهۆی کۆنترۆڵکردنی ئەو شارانە لەلایەن هێزەکانی تورکیا بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای ئازاد، و دەرکردنی هێزەکانی هێزە کوردییەکان.
لە 18ی ئایاری 2018 ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سوریا کۆنترۆڵکردنی تەواوی شاری عەفرینی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی هێزەکانی تورکیا بۆردومان و هێرشیی ئاسمانیان دەستپێکرد لەگەڵ هاتنە ناوەوەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا یاخود ناسراو بە (سوپای ئازاد) بۆ ناو شاری عەفرین.
شایانی باسە، دووشەممە 30ی کانوونی دووەمی 2024 سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا (ئەحمەد شەرع) لەگەڵ شاندێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبووەوە، بەگوێرەی پەیامنێری ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە، کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع لەگەڵ هەسەدە "ئەرێنی" بوو، و ئاماژەی بەوەشکرد کە "لە داهاتوودا کۆبوونەوەی دیکەیان دەبێت."
جێگای سەرنجە هێزەکانی سوریای دیموکرات ناوچەیەکی بەرفراوان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و بەشێک لە پارێزگای دێرەزور، بە تایبەتی کەناری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات کۆنتڕۆڵ دەکەن.