ڕاستی لێدوانەکەی یاریزانی ئێرانی عەلی رەزا بەیرانوەند سەبارەت بە بردنەوەی سعودیە لە عێراق چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێدوانێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "عەلی رەزا بەیرانوەند، گۆڵپارێزی کوردی هەڵبژاردەی ئێران، وەڵامی گۆڵپارێزی سعودیەی دایەوە:

دیارە گۆڵپارێزی سعودیە لەبیری چووەتەوە کە لەبەردەم جەماوەری گەورەی عێراقدا وەستاوە. بەڵگەیەکی روونە لەسەر ئەوەی زیاتر لە 15 ساڵ ئازاری لە شکستەکانی بەرامبەر عێراق چەشتووە".

ڕاستییەکە:

ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، بەو پێیەی یاریزانی ئێرانی (عەلی رەزا بەیرانوەند) لێدوانی هاوشێوەی بڵاونەکردوەتەوە.

بە گەڕانەوە بۆ هەژماری یاریزانی ئێرانی (عەلی رەزا بەیرانوەند) لێدوانی هاوشێوەمان نەدۆزییەوە، هەروەها لە کاتی گەڕان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نەگەشتین بە هیچ گرتەیەکی شاشە یاخود هەر شتێک کە بیسەلمێنێت پۆستی هاوشێوە یاخود ستۆری هاوشێوەی بڵاوکردوەتەوە لەسەر هەژماری ئینستاگرامەکەی.

هەروەها هیچ کام لە دەزگاکانی راگەیاندنی تایبەت بە وەرزش لێدوانی هاوشێوەی بڵاونەکردوەتەوە، هەروەها گەڕانێکمان ئەنجامدا لە وێبگەڕی (Google) بە زمانەکانی عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی بەو لێدوانەی خراوەتە پاڵ (بەیرانوەند)، ئەنجامەکان دەریانخست کە ئیدیعای هاوشێوە بوونی نییە، هەروەها ئەو ئەنجامانەی کە بە زمانی عەرەبی دەرکەوتن تەنها ئەو پەیج و هەژمارانە بوون کە لێدوانە ساختەکەیان دووبارە بڵاوکردبووەوە.

بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە دوای ئەوە دێت کە هەڵبژاردەی عێراق شکستی هێنا بەرامبەر هەڵبژاردەی سعودیا لە پاڵەوانێتی جامی ئاسیا کە لە وڵاتی کوەیت بەڕێوەچوو لە بەرواری 28ی کانوونی یەکەمی 2024، یارییەکە کۆتای هات بە ئەنجامی 1-3 بۆ سعودیە، و دەرچوونی عێراق لە پاڵەوانێتیەکە.

سعودیە سەرکەوت بۆ قۆناغی پێشکۆتایی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی عومان، یارییەکەش بە بردنەوەی هەڵبژاردەی عومان بە 2 - 1 کۆتاییهات، کە یارییەکەی بە دە یاریزان تەواوکرد، دوای ئەوەی مونزیر ئەلعلوی کارتێکی سووری وەرگرت لە کۆتا خولەکەکانی گێمی یەکەمدا کە بە یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

لە کاتێکدا هەڵبژاردەی عومان سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی جامی کەنداو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی بەحرەین لە 4ی کانوونی دووەمی 2025، دوای سەرکەوتنی بەحرەین بەسەر هەڵبژاردەی کوەیت لە 31 کانوونی یەکەمی 2024، لە یاریی پێش کۆتاییدا کە بە ئەنجامی 0 - 1 کۆتایی هات.

جێی باسە پێشتر پەیجی (صحيح العراق) ئەو هەواڵەی بەدرۆ خستبووەوە لە بەرواری 29/12/2024.