ڕاستی ئەو وێنانە چییە بڵاوکراونەتەوە گوایە مایک تایسۆن ڕووبەڕووی زریانی میلتۆن دەبێتەوە؟

 لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چەند وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "یاریزانی بۆکسێنی بەناوبانگی جیهانی مایک تایسۆن ویستی ڕووبەڕووی زریانی میلتۆن ببێتەوە کە چەند ڕۆژێکه لە فلۆریدای ئەمریکا ڕوویداوە تا ڕێگری لێ بکاو بیوەستێنێ بەڵام تا ئێستا چارەنووسی خۆی نادیارە ، خودا عەقڵی نەداوە بە خۆی بیدا بە مناڵەکانی".

ڕاستییەکە
ئەو وێنانەی بۆکسێنەری ئەمریکی (مایک تایسن) کە بڵاوکراوەتەوە ڕاستی نییە و بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە و چارەنووسی نادیار نییە، لە کاتی گەڕان بۆ لێکۆڵینەوە لەو وێنانە، گەشتین بە هەژمارێکی فەیسبووک بەناوی" Piques" کە یەکەمجار وێنەکانی لە بەرواری 8ی تشرینی یەکەمی 2024 بڵاویکردووەتەوە، لە زانیاری وێنەکان ئاماژەی پێداوە کە بە زیرەکی دەستکرد دروستکراون.

هەروەها لە کاتی لێکۆڵینەوە لە ناوەڕۆکی هەژمارەکە بۆمان دەرکەوت کە خاوەنەکەی خولیای دروستکردن و بڵاوکردنەوەی وێنەیە کە بە زیرەکی دەستکرد دروستکراون، هەژمارەکە چەندین وێنەی هاوشێوەی وێنەکانی تایسن بڵاوکردوەتەوە کە لە پۆستە ساختەکە هەن.

هەروەها بە وردبوونەوە لە وێنەکانی تایسن دەتوانیت ئاماژەی چەندین هەڵە بدەیت لە دروستکردنی وێنەکان، ئەوەش دەیسەلمێنێت کە وێنەکان ڕاستی نین.

May be an image of 1 person

لەگەڵ ئەوەشدا، هەواڵی بێسەروشوێنبوونی دوورە لە راستییەوە بەو پێیەی بۆکسێنەر (مایک تایسن) بەردەوامە لە چالاکیە وەرزشی و چالاکی ڕۆژانەی لە سەر هەژمارەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.