ڕاستی هەواڵی گواستنەوەی یاریزان عەلی حەمادی لە یانەی ئیپسویتچ تاون بۆ یانەی دێربی کاونتی چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "عەلی حەمادی بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی دێربی کاونتی بەشدار لە چامپیۆن شیپ کرد".

ڕاستییەکە

ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، بەو پێیەی یاریزانی عێراقی (عەلی حەمادی) یاریدەکات بۆ یانەی (ئیپسویتچ تاون) لە ئینگڵتەرا، هەروەها یانەکە و یاریزانەکە هەواڵی هاوشێوەیان بڵاونەکردوەتەوە لە هەژمارە فەرمییەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

هەروەها یانەی (دێربی کاونتی) هیچ هەواڵێکی بڵاونەکردوەتەوە سەبارەت بە بەشداریکردنی ئەو یاریزانە لە ڕیزەکانیدا و ناوی حەمادی لە لیستی یاریزانەکانیدا نییە.

 

 

From what I understand, Ali Al-Hamadi won’t be going to Derby County at this stage. Still a couple of hours to go for a striker if they can. #DCFC

— Dominic Dietrich (@domjdietrich) August 30, 2024

 

 

 

لەلای خۆیەوە ڕۆژنامەوانی وەرزشی لە ماڵپەڕی BBC Sport Derby (دۆمینیک دیتریش) لە پۆستێکدا کە لە هەژمارەکەی لە پلاتفۆرمی ئێکس لە بەرواری 30 ئابی 2024 بڵاویکردووەتەوە دەڵێت:

ەوەی من لێی تێگەیشتووم، لەم قۆناغەدا عەلی حەمادی ناچێت بۆ دێربی کاونتی

جێی باسە لە کۆتایی دوێنێ هەینیەوە بازاڕی گواستنەوەی هاوینە لە پێنج خولە گەورەکەدا داخراوە، لەنێویاندا خولی نایابی ئینگلتەرا، بەمەش گرێبەست لەگەڵ یاریزانەکان لە نێوان یانەکاندا وەستاوە.