ڕاستی هەواڵی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لەلایەن هاتووچۆی سلێمانیەوە چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "سەرچاوەیەک لە ئاسایشى سلێمانى بە میدیای یەکێتی راگەیاند "بەهۆى ئەوەى بەشێک لە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان چەندین تابلۆى جیاوازیان هەڵدەواسى، هەیانبوو شەش تابلۆى هەبوو، بڕیارماندا لە رووى ئەمنییەوە کۆنترۆڵى ئەم بابەتە بکەین و هەریەکە و یەک تابلۆیان پێبدەین".

ڕاستییەکە

ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، بەو پێیەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەو هەواڵەی ڕەتکردوەتەوە کە باس لە پێدانی تابلۆ بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەکات، هەروەها ئاماژەی پێداوە کە بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی وتەبێژی فەرمی نییە، هەروەها هیچ بڕیارێكی نوێ بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان نییە.

لەلای خۆیەوە وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی عەقید (سەلام عەبدولخالق) بۆ تۆڕی SNN ڕایگەیاند کە هەواڵی پێدانی کۆد بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لەلایەن ئاسایشەوە ڕاست نییە و ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە.