ڕاستی ئەو دەنگۆیانە چین کە باس لە بڕیارێکی سەید سیستانی دەکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "سەید سیستانی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەرکرد".
ڕاستییەکە
ئەو ئیدیعایە ساختەیە، بەو پێیەی مەرجەعی باڵای ئاینی لە عێراق، سەید عەلی سیستانی، هیچ بەیاننامەیەکی هاوشێوەی لە سەر ماڵپەڕی فەرمی نوسینگەکەی بڵاونەکردوەتەوە، بەڵکو لە بەرواری 4ی تشرینی دووەمی 2024 لە ڕێگەی بەیاننامەیەکدا جەختی لە گرینگی سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا کرد، هەروەها بەهێزکردنی دەسەڵاتی یاسا، و قەدەغەکردنی دەستوەردانی دەرەکی بە هەموو شێوەیەک، و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە گشت ئاستەکان.
ئەو بەیاننامەیە دوای دیداری سەید سیستانی لەگەڵ نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، محەمەد حەسان هات، لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بە گرنگی ئامادەکردنی پلانی زانستی بۆ بەڕێوەبردنی وڵات لەسەر بنەمای لێهاتوویی و یەکپارچەیی کرا، بەڵام ڕوونی کردەوە کە گەیشتن بەم ئامانجانە کات و هەوڵێکی زۆری دەوێت.
سەبارەت بە هەڵوێستی حکومەتی عێراق، لە 5ی کانوونی دووەمی 2025، لە میانەی وتارەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆڕبەندی ناوەندی بۆ یادکردنەوەی "سەرکردەکانی سەرکەوتن"، دووپاتی کردەوە کە هێزەکانی حەشدی شەعبی بەشێکن لە دەوڵەت و لە ژێر چەتری ئەو دەوڵەتە کاردەکەن، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە حکومەت پشتگیری هێزەکانی حەشد دەکات و دڵنیان لە لێهاتووییان وەکو گشت هێزە ئەمنییەکان، بۆ ئەو ڕۆڵە سەرەکییەی کە هەیان بووە لە بەرزکردنەوەی ئاسایشدا کە یارمەتی حکومەتی داوە بۆ بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان و چاکسازی ئیداری و ئابووری.
هەروەها دەزگاکانی ڕاگەیاندنی فەرمی حکومەت، وەکو دەزگای ئەنباء و ماڵپەڕی فەرمی دەستەی حەشدی شەعبی و ئەنجومەنی وەزیران، هەواڵی هاوشێوەیان ڕانەگەیاندووە، هەروەها گەڕانێکمان ئەنجامدا لە وێبگەڕی (گوگڵ) بۆ ئەو ئیدیعایە، بەڵام نەگەشتین بە هیچ سەرچاوەیەک کە ڕاستی ئەو ئیدیعایە بسەلمێنێت.
جێی باسە ماڵپەڕی (النهار العربي) ئەو هەواڵەی بە درۆ خستوتەوە لە بەرواری 20ی کانوونی یەکەمی 2024.