ڕاستی هەبوونی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە ناو ئەو ئاڵایانەی کە لە زنجیرەی سکوید گەیم دەردەکەون چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە کە بەشێکە لە ڤیدیۆیەک کە لە زنجیرەی (Squid Game) وەرگیراوە، گوایە ئاڵای هەرێمی کوردستان دەردەکەوێت لە نێوان ئەو ئاڵایانەی هەڵواسراوە.

ڕاستییەکە

ئەو پۆستە ساختەیە، بەو پێیەی ئەو وێنەیە دەستکاری کراوە لە ڕێگەی یەکێک لە بەرنامەکانی دەستکاریکردنی وێنە، و ئاڵای هەرێمی کوردستان لەناو ئەو ئاڵایانە نییە.

بە گەڕانەوە بۆ زنجیرەی (Squid Game) وەرزی دووەم ئەڵقەی 4، و سێرکردنی ئەو دیمەنەی کە ئاڵاکانی تێدا دەردەکەوێت، دەرکەوت کە ئاڵای هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەو ئاڵایانەی کە دەردەکەون.

زنجیرەی سکوید گەیم

سه‌دان یاریزان كه‌ به‌هۆی نه‌بوونی پاره‌وه‌ ده‌ناڵێنن بانگێشتنامه‌یه‌كی نامۆ قبوڵ ده‌كه‌ن بۆ پێشبڕكێكردن له‌ یارییەکی مەترسیدار و کوشندە، کە براوەکە بڕی 45.6 ملیار وۆن وەردەگرێت.

کە 456 یاریزان لە سواڵکەرانی شەقامەکانی کۆریای باشوور بەشداری دەکەن و دەبرێنە یەکێک لە دوورگەکان، تەنها یەک یاریزان سەردەکەوێت و لە ژیاندا دەمێنێتەوە، لە بەرامبەردا گشت یاریزانەکانی دیکە دەکوژرێن.