ڕاستی ئەو بەڵگەنامەیە چییە کە گوایە فەرمانێکی سەربازی تێدایە بۆ سووتاندنی مەزارگەی "سەیدە زەینەب" لە سوریا؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەڵگەنامەیەک بڵاوکراوەتەوە گوایە لەلایەن فەرماندەیی گشتی سوپا و هێزە چەکدارەکانی - وەزارەتی بەرگری سوریا دەرچووە، کە فەرمانێکی سەربازی تێدایە بۆ "سووتاندنی مەزارگەی سەیدە مەریەم" و تاوانبار کردنی "پاشماوەکانی ڕژێمی لەکارکەوتووی سوریا" بەو کارە، و ئەنجامدانی کردەوەکە لە کاتژمێر یەکی نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە.
ڕاستییەکە
ئەو بەڵگەنامەیە ساختەیە، هەروەها فەرماندەیی گشتی سوپا و هێزە چەکدارەکان هیچ شتێکی هاوشێوەی ڕانەگەیاندووە.
هەستاین بە گەڕان بۆ ئەو بەڵگەنامەیە لە هەژماری فەرمی فەرماندەیی گشتی سوریا لەسەر پلاتفۆرمی تێلیگرام، دەرکەوت بەڵگەنامەی هاوشێوە کە فەرمانێکی سەربازی هاوشێوەی تێدایە بوونی نیە.
هەروەها لە هەژمارەکانی ئاژانسی هەواڵی سوریا و هەژماری وەزارەتی بەرگری سوریا لەسەر فەیسبووک گەڕانێکمان ئەنجامدا، بەڵام نەگەشتین بەهیچ سەرچاوەیەک کە ڕاستی ئەو بەڵگەنامەیە بسەلمێنێت.
بۆ دڵنیابوونەوەی زیاتر هەستاین بە بەراوردکردنی ئەو بەڵگەنامەیە لەگەڵ چەندین بەڵگەنامە کە لەلایەن فەرماندەیی گشتی سوریا دەرچووە، دەرکەوت کە جیاوازی هەیە لە قەبارە و شێوازی هێڵی نوسینەکە و نوسینی ژمارەکان، هەروەها بەڵگەنامە ساختەکە بەروار و شوێنی دەرچوونی لەسەر نییە وەکو لە بەڵگەنامە ڕەسەنەکانی فەرماندەیی گشتی هەیە.

دوابەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد و کۆنتڕۆڵکردنی کوتلە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، سەرنج خراوەتە سەر "شوێنە پیرۆزەکانی مەزهەبی شیعە"، دەنگۆ و نیگەرانیش هەبوو سەبارەت بە ئەگەری تێکدانی بە ئەنقەستی ئەو شوێنانە هەرچەندە پیرۆزیش بن، دیارترینی ئەو شوێنانەش مەزارگەی سەیدە زەینەب بوو لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق، ئەو مەزارگەیە بۆ مەزهەبی شیعە گرنگییەکی زۆری هەیە و بەرگریکردنیش لەو شوێنە هۆکارێک بووە کە سەرنجی ئەندامانی گروپە چەکدارەکانی سوریای ڕاکێشاوە، تا ئەو کاتەی بوو بە قەڵایەکی بەهێز بۆ ئەم گروپانە.