ڕاستی هەواڵی گیانلەدەستدانی دەسەڵاتی باڵای ئاینی سەید عەلی سیستانی چییە؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت"دەگوترێت لە دوێنێ شەوەوە سەید سیستانی گورچیلەی لەکار کەتووە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە، هەندێک دەڵێن گیانی لە دەستداو".
ڕاستییەکە
ئەو هەواڵە ساختەیە، بەو پێیەی ڕاوێژکاری ئەمینداری گشتی مەزارگەی حوسێن (فازڵ عۆز) ڕاستی ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە، جەختیشی کردەوە کە "ئەم هەواڵانە بێ بنەمان و ئامانجیان دروستکردنی دڵەڕاوکێ و تێکدانی ئاسایش و سەقامگیرییە"، هەروەها ڕوونیکردەوە کە" ئەم جۆرە دەنگۆیانە دووبارە دەکرێنەوە بە ئامانجی دروستکردنی ناکۆکی و سەرلێشێواندنی ڕای گشتی".
ئەو ڕاوێژکارە پشتڕاستی کردەوە کە دەسەڵاتی باڵای ئایینی سەید سیستانی باشە و داوای کردووە "نەکەونە داوی ئەو دەنگۆ چەواشەکارانەوە".
هەروەها نوسینگەی تایبەتی سەید سیستانی هیچ بەیاننامەیەکی لەو بارەیەوە ڕانەگەیاندووە، هەروەها هیچ لایەنێکی فەرمی وەک ئەوقافی شیعە یاخود مەزارگە پیرۆزەکانی (علوی، حوسێنی، عەباسی، کازمی) یاخود میدیا ناوخۆییەکان هەواڵی هاوشێوەیان ڕانەگەیاندووە.
دەسەڵاتی باڵای ئایینی سەید عەلی سیستانی لە 12ی کانونی یەکەمی 2024 پێشوازی لە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق محمد ئەلحەسەن کرد، ئەم سەردانە دوای سەردانەکەی پێشووی 4ی ئەم مانگە دێت.