ئەو ڕاگەیاندنەی ئەم دواییەی بەڕێز سیستانی چییە کە داوای لە هەموو موسڵمانەکان کرد بێن بۆ پشتیوانی کردن لە فەلەستین؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "بەپەلە مەرجەعی باڵا سەید سیستانی:داوا لە هەموو موسڵمانانی جیهان دەكەین هاوكاری خەڵكی فەڵەستین بكەن و بەدەم پێداویستییەكانیانەوەبن، هەموو هەوڵێك بدەن بۆ رێگرتن لە دەستدرێژیكردنە سەریان و پێشێلكردنی مافەکانیان".

ڕوونکردنەوە

ئەو بەیاننامەیەی بڵاوکراوەتەوە کۆنە، ئەو دەقەی کە لە بەیاننامە بڵاوکراوەکەدا هاتووە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەید سیستانی کۆنە،و بەشێکە لە بەیاننامەیەک کە لە ساڵی 2002 لەلایەن نوسینگەی سەید سیستانی بڵاوکراوەتەوە لە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گەلی فەڵەستین لە کەمپی (جنین)، نەک بەبۆنەی ڕوداوەکانی ئەم دواییەی فەڵەستین.

لە بەیاننامەکەی ساڵی 2002دا هاتووە 

“داوا لە هەموو موسڵمانان دەکەین کە بە هانای گەلی موسڵمانی فەڵەستینەوە بێن و وەڵامی هاوارە بەرزەکانی یارمەتی بدەنەوە و ئەوپەڕی هەوڵ و تواناکانی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژیکاران و گەڕاندنەوەی مافە پێشێلکراوەکانیان، و ڕزگارکردنی خاکی ئیسلامی لە دەستی داگیرکەران”

کە هەمان دەقی ئەو بڵاوکراوەیە.

هەروەها هیچ بەیاننامەیەکی هاوشێوە لەلایەن نوسینگەی سەید سیستانیەوە دەرنەچووە هەتاکو کاتی نوسینی ئەم بڵاوکراوەیە.