ڕاستی ئەو بەڵگەنامەیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە نوری مالیکی ساڵی 1998 لەلایەن دەزگای هەواڵگری سوریا دامەزرێنراوە؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "بەڵگەنامەیەک دۆزرایەوە کە ناوی نوری کامێل محەمەد حەسەن ئەلمالیکی ئەلقەریداوی لەسەرە کە دواتر لە ساڵی ١٩٩٨ لە دەزگای هەواڵگری سوریا، بەشی ئاسایشی سیاسی کاری کردووە لەم ساڵە دامەزرا. وەکو کەسێکی بەکرێگیراو و سیخوڕ زانیاری لەسەر عێڕاق پەم دەزگایە داوە. ئەمە ناپاکە هەر دەسەڵاتێکی شەرعی دابمەزرێ لە عێڕاق حوکمی لەسێدارەدانە".
ڕاستییەکە
ئەو بەڵگەنامەیەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە و فەرمی نییە، بەپێی ئەم تێبینیانەی خوارەوە:
1- بەڵگەنامە فەرمییەکانی کۆماری عەرەبی سوریا هیچ هەڵەیەکی ڕێنووسی تێدانیە، لەم بەڵگەنامەیەدا هەر وشەیەکی کە دەبێت بە (ة) کۆتای هاتبێت گۆڕاوە بۆ (ە)، جگە لە ڕستەی (العربية السورية)، ئەمەش لە بەڵگەنامە فەرمییەکاندا ڕوونادات، و بە بەستنەوەی بابەتەکە بە نووسینە سوورەکەی خوارەوەی بەڵگەنامەکە، نووسەری هێڵەکەش هەمان هەڵەی ڕێنووسی کردووە، بە گۆڕینی (ة) بە (ە).
2- ئەو بەڵگەنامانەی کە بە پرێنتەر چاپ دەکرێن هێڵکارییان بۆ دەکرێت، بەتایبەتی بەڵگەنامەی هەو.اڵگری، لەکاتێکدا ئەو بەڵگەنامەی بڵاوکراوەتەوە هێڵکاری بۆ بەکار نەهێنراوە لە نوسینی.
3- ڕستەی "للإطلاع و إجراء اللازم"، بە هێڵی (Times New Roman) بەکارهێنراو لە بەرنامەی کۆمپیوتەری (Word) نوسراوە، لە ساڵانی 1998 ئەم بەرنامە بەکار نەدەهێنرا بەڵکو ئامێری چاپی دەستی بەکار دەهێنرا، ئەو کەسەی ئەم بەڵگەنامەی ساختە کردووە هەڵەیەکی ئامێری چاپی دەستی دووبارە کردووەتەوە بۆ ئەوەی وا لە خەڵک بکات باوەڕبکەن کە بەڵگەنامەکە ڕاستە و کۆنە.
جێی باسە پێشتر ڕاستی هەمان بەڵگەنامەمان ڕوونکردوەتەوە لە ساڵانی 2022 و 2023، بەڵ بەڵگەنامەکە دووبارە بڵاودەکرێتەوە و بە ئیدیعای چەواشەکارانە.
بڵاوبوونەوەی ئەم بەڵگەنامە دروستکراوە دوای ئەوە دێت کە سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا (نوری مالیکی) لە 8ی کانوونی یەکەمی 2024 پۆستێکی لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوکردەوە، و تێیدا ڕایگەیاند:
ئێمە ڕێز لە ئیرادەی گەلی برای سوریا دەگرین بۆ هێنانەدی گۆڕانکاری و بنیاتنانی دەوڵەتەکەیان لە ڕێگەی پرۆسەیەکی سیاسییەوە کە هەموو پێکهاتەکانی گەلی سوریا بەبێ پەراوێزخستن و دوورخستنەوە بەشداری تێدا بکەن.
لە کاتێکدا (مالیکی) لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵێکی ناوخۆیی لە ساڵی 2021 ڕایگەیاند:
ئەگەر درکم بکردایە ڕژێمی سەرۆک بەشار ئەسەد خەریکە دەڕوخێت، سوپای عێراقم دەگرتە دەست و لە سوریا شەڕم دەکرد