ڕاستی ئەو وێنەیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە دۆزینەوەی سەدام حوسێن بە زیندوویی نیشاندەدات لەلایەن هێزەکانی "ئۆپۆزسیۆنی سوریا" لە زیندانی سەیدنایا؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە گوایە کەناڵی ئەلجەزیرە ساتی دۆزینەوەی سەرۆکی پێشووتری عێراق (سەدام حوسێن) نیشاندەدات بە زیندوویی لە تونێلێکی بەندینخانەی سەیدنایا لە سووریا لەلایەن هێزەکانی (ئۆپۆزسیۆنی سووریا).

ڕاستییەکە
ئەو وێنەیە دەستکاری کراوە، بە گەڕانەوە بۆ پەخشی ڕاستەوخۆ و ماڵپەڕی کەناڵی ئەلجەزیرە، هیچ شتێکمان نەدۆزییەوە کە بیسەلمێنێت ئەو کەناڵە دیمەنی هاوشێوەی پەخش کردبێت، هەروەها جیاوازی هەیە لە نێوان ئەو قاڵبەی کەناڵی جەزیرە بەکاری دەهێنێت بۆ پەخشی هەواڵ لەگەڵ ئەو قاڵبەی لە وێنەکەدا هەیە.

سەبارەت بەو دیمەنەی وێنەکە نیشانی دەدات ساختەیە، دیمەنە ڕەسەنەکە ساتی دەرهێنانی سەرۆکی پێشووتری جۆرجیا (میخائیل ساکاشفیلی) نیشاندەدات لە شوقەکە لە کیڤی پایتەختی ئۆکرانیا لە ساڵی 2017، لە هەوڵی دەستگیرکردنی بە تۆمەتی پیلانگێڕی دژی دەسەڵاتی ئۆکرانیا لەو کاتەدا.
دەستکاری ئەو دیمەنە کراوە بە دانانی دەمووچاوی سەدام حوسێن، بۆ ئەوەی وێنەکە بەو شێوە ساختەیە دەربکەوێت.

ساكاشفيلي يتم إخراجه من الشقة في كييف في حوالي الساعة 7 صباحًا يوم 5 ديسمبر

بڵاوبوونەوەی ئەم وێنەیە دوای ئەوە دێت کە کوتلە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن ناوچەیەکی فراوانی سوریایان کۆنترۆڵکرد، لەوانە دیمەشقی پایتەخت و ڕاگەیاندنی ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد و ئازادکردنی دەستگیرکراوان لە زیندانەکانی ڕژێمی پێشوو، کە گرینگترینیان زیندانی (سەیدنایا) بوو، (بەرگری شارستانی سوریا) لە بەرواری 10ی کانوونی یەکەمی 2024 ڕایگەیاند کە گەڕان بەدوای دەستگیرکراوەکان لەوێ کۆتایی هات بەبێ ئەوەی هیچ "زیندانێک یاخود ژێرزەمینێک بمێنێت کە هێشتا نەکرابێتەوە".

الصورة

جێی باسە سەرۆکی پێشووتری عێراق (سەدام حوسێن) کە دەسەڵاتی بەدەستەوە گرت لە ساڵی 1979 هەتاکو 2003، بەیانی ڕۆژی شەممە 30ی کانوونی یەکەمی 2006 لە سێدارە درا.