ڕاستی تۆمارە دەنگیە دزەپێکراوەکەی عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا تۆمارێکی دەنگی بڵاوکراوەتەوە گوایە تۆمارێکی دزەپێکراوی (عەلی عەلاق) پارێزگاری بانکی ناوەندیە، تێیدا داندەنێت بە گەورەترین بەقاچاخبردنی دراو لە مێژووی عێراق: "ڕۆژانە روبعێک ملیار دۆلار بەس لە حەواڵە"، هەروەها بەرزبوونەوەی گۆڕینەوەی دۆلار و بەتاڵ بوونی گەنجینەی ڕاگەیاندن بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.

ڕاستییەکە
ئەو تۆمارە دەنگیە ساختەیە، تیمەکەمان گەڕانێکی پێشکەوتووی ئەنجامدا بۆ دڵنیابوون لەو تۆمارە دەنگیە دزەپێکراوەی عەلاق، دەرکەوت کە بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.
بۆ پشتڕاستکردنەوەی، تیمەکەمان هەستا بە دروستکردنی تۆمارێکی دەنگی نوێی هاوشێوەی ئەو دەنگەی گوایە دەنگی عەلاقە بە بەکارهێنانی ئامرازی تایبەت بە دروستکردنی دەنگ، هەروەها هەردوو دەنگەکەمان کردە یەک بۆ بەراورد کردن و دڵنیابوون لە لێکچوونی دوو دەنگەکە.

هەروەها لە ڕێگای ئەو تۆمارە دەنگیەی کە دروستمان کرد بە دەنگێک هاوشێوەی دەنگی عەلاق لە تۆمارە ساختەکە، ڕوونمان کردەوە کە نابێت باوەڕ بە هەموو شتێک بکەن کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێتەوە، گرینگە ڕاستی هەواڵەکان بزانن لە ڕێگای هەژمارەکانی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی.

لەلای خۆیەوە بانکی ناوەندی لە ڕۆژی پێنجشەممە 12ی کانوونی یەکەمی 2024 ئەو تۆمارە دەنگیەی ڕەتکردەوە کە خراوەتە پاڵ عەلی عەلاق، ئەوەش بەپێی ڕاگەیاندنە فەرمییەکان.

بانکی ناوەندی لە ڕێگەی پەنجەرەی فرۆشتنی دراوی بیانییەوە زیادبوونی فرۆشی دۆلاری ڕاگەیاندبوو، بەو پێیەی ئەو پەنجەرەیە لە ڕۆژی پێنجشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2024 بڕی 278,297,343 دۆلاری تۆمارکردبوو، بۆ کۆی گشتی بڕی گواستنەوەکان بۆ دەرەوەی وڵات (حەواڵە، کرێدت) و کۆی گشتی ڕاکێشانی پارەی نەختینە 11,050,000 دۆلار ، بە نرخی فرۆشتنی بڕە پارەی کرێدتی بەڵگەکراوە و یەکلاکردنەوەی نێودەوڵەتی بۆ کارتی ئەلیکترۆنی (1310) دینار بۆ هەر دۆلارێک، بە نرخی فرۆشتن حەواڵەی دەرەوە بۆ هەر دۆلارێک (1310) دینار، نرخی فرۆشتنی کاشیش (1305) دینار بۆ هەر دۆلارێک.