ڕاستی تووشبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە جەڵتەی دڵ و گواستنەوەی بۆ سویسرا چییە؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "بەپەلە نێچیرەڤان بارزانی تووشی جەڵدەی مێشك بوو.لەفەرەنساوە گواسترایەوە بۆ سویرسرا".
ڕاستییەکە
وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەو دەنگۆیەی ڕەتکردەوە کە باس لە تەندروستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و ڕوونیکردەوە کە خەریکی ئەنجامدانی ئەرکەکانی ڕۆژانەیەتی.
وتەبێژی فەرمی، دڵشاد شەهاب، ڕۆژی سێشەممە 10ی کانوونی دووەمی 2024، بە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی ڕاگەیاندووە کە "چه‌ند پێگه‌يه‌كى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ده‌نگۆيه‌كيان ده‌رباره‌ى ته‌ندروستيى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه. لێره‌وه ڕايده‌گه‌يه‌نين كه ئه‌و ده‌نگۆيانه له هه‌موو ڕاستييه‌كه‌وه دوورن و سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به شێوه‌يه‌كى ئاسايى ئه‌ركه‌كانى جێبه‌جێ ده‌كات".
ئەم ڕەتکردنەوەیە لە وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دێت کە میدیا ناوخۆییەکانی وەک سۆمەرییە نیوز باسی لەوە کردووە کە نێچیرڤان بارزانی لە کاتی سەردانیکردنی پاریسی پایتەختی فەرەنسا تووشی سووکە جەڵتەیەکی دڵ بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.
جێی باسە نێچیرڤان بارزانی، بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە 12ی کانوونی یەکەمی 2024، پێشوازیکرد لە وەزیری بەرگری ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری کە پێکهاتبوو لە ژمارەیک ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا و بەرپرسی سەربازی و دیپلۆماتکار.