ڕاستی پەیوەندییە دزەپێکراوەکەی نێوان بافڵ و قوباد تاڵەبانی سەبارەت بە پلان دانان بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان چییە؟

لە چەندین کەناڵی ئاسمانی و پەیجی سۆشیاڵ میدیا گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوکرایەوە کە تێیدا بڵاوکەرەوەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی نێوان بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانییە، کە تێیدا باس لە دانانی پلانێک دەکەن بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردن کە بڕیارە سبەی یەکشەممە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە هەرێم بەڕێوەبچێت.

ڕاستییەکە

ئەو گرتە دەنگیە ساختەیە، تیمی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی گەڕانێکی فراوانی ئەنجامدا و دەرکەوت کە گرتە دەنگیەکەی نێوان بافڵ و قوباد تاڵەبانی بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە، هەستاین بە دروستکردنی گرتەیەکی دەنگیکە بە زیرەکی دەستکرد کە ئاخاوتنێکی جیاواز لە خۆ دەگرێت، ڤیدیۆی گرتە دەنگیەکە هاوپێچکراوە لە بابەتەکە.

بڵاوکردنەوەی ئەو پۆستە ساختەیە هاوکاتە لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 20 تشرینی یەکەمی 2024 بەڕێوەبچێت.

کە کێبڕکێیەکی بەهێزی نێوان حزبە سیاسییە کوردیەکانی لێکەوتووەتەوە.

بافڵ تاڵەبانی کێیە؟

کوڕی گەورەی جەلال تاڵەبانی سەرۆکی پێشووی کۆماری عێراقە، و برای قوباد تاڵەبانیە، لە ساڵی 1973 لە بەغدای پایتەخت لەدایک بووە، پۆستی بەرپرسی نوسینگەی سکرتاریەتی سەرۆک جەلال تاڵەبانی وەرگرتووە، ستراتیژی سیاسی لە ئەمریکا و بەریتانیا خوێندووە، دواتر دەزگای دژەتیرۆری کوردستانی دامەزراندووە و بەرپرسی کاروباری دەزگاکە بووە.

لە 18ی شوباتی 2020، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی حزبەکە وەک هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەڵبژێردراوە، دوای ئەوەی هەمان ئەنجومەن بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ وەک سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەڵبژێردراوە.