ڕاستی ماڵپەڕی The New Region چییە کە خۆی دەناسێنێت وەکو "ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی" ؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کۆمەڵێک هەواڵ بڵاوکراوەتەوە کە لە ماڵپەڕی The New Region وەرگیراوە گوایە ڕۆژنامەیەکی ئەمریکیە.

ڕاستییەکە

تیمەکەمان هەستا بە لێکۆڵینەوە لە ئەسڵی ئەو ماڵپەڕە، دەرکەوت کە ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی نییە، بەڵکو ماڵپەڕێکی هەواڵی نوێیە کە هەواڵ بە زمانی ئینگلیزی بڵاودەکاتەوە، بە گەڕانەوە بۆ زانیاریەکانی ماڵپەڕەکە، لە پلاتفۆرمی (لینکد ئین) هەژمارێکیان هەیە کە تێیدا ئاماژەیان پێداوە بنکەی سەرەکییان لە پارێزگای هەولێرە لە عێراق کە لە ناوەندی مانگی ئەیلولی 2023 دروستکراوە.

هەروەها عێراق شوێنی هەموو ئەو ئەکاونتانەیە کە پەیجی فەرمی سایتەکە لە فەیسبووک بەڕێوە دەبەن، کە ئەویش لە ئەیلوولی 2023 دروست کراوە، هەروەها هەژماری ماڵپەڕەکە لە پلاتفۆرمی ئێکس هەمان ناونیشان نیشاندەدات لە خانەی "دەربارە" کە لە سەر ماڵپەڕە فەرمییەکەیانە.

واتا ماڵپەڕە ئەلیکترۆنیەکە بنکەکەی لە عێراقە و ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی نییە وەکو ئیدیعا کراوە.