ئایا ڕاستە پیاوێک ناوەڕاستی ڕێگاکەی کردووە بە مەرەزە چونکە حکومەت زەویەکەی داگیرکردووە و قەرەبووی نەکردوەتەوە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "لەقەزای بەردەڕەش پیاوێک ناوڕاستی ڕێگایەک دەکات بەمەرەزە چونکە زەوی خۆیەتی حوکمەت قەرەبوی نەکردۆتەوە".

ڕاستییەکە

ئەو هەواڵە ساختەیە، و ئەو وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە کۆنە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2024، کە داخستنی ڕێگای قەزای بەردەڕەشە لە پارێزگای دهۆک، هۆکاری داخستنی ڕێگاکە بەو شێوەیە دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی کاری سەب کاری، ئەو حەوزانە دروستکراون لەو شوێنانەی کە سەب کاری لێکراوە بۆ هێشتنەوەی ئاو لەسەر سەبەکە و بەدەستهێنانی باشترین کوالیتی لە پرۆسەکە.

جێگای باسە تیمەکەمان پێشتر ڕاستی ئەو هەواڵەی ڕوونکردوەتەوە لە بەرواری 22ی تەمموزی 2024.

قەزای بەردەڕەش

بەردەڕەش یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان، 70 کیلۆمەتر لە باکووری دهۆکەوە دوورە، بەناوبانگە بە سروشت و هەمەجۆریی ژینگەیی، جگە لە شوێنە مێژوویی و کولتوورییەکانی، هەروەها چەندین شوێنی سروشتی هەیە، لەوانە:

•دۆڵی بەردەڕەش

•دارستانەکانی بەردەڕەش

•دەریاچەی بەردەڕەش

شوێنە مێژوویی و کولتوورییەکان

•قەڵای بەردەڕەش

•مەزارگەی شێخ عودەی بن مسافر

•مۆزەخانەی بەردەڕەش