ڕاستی کوژرانی ئەو گەنجەی فرسەت سۆفی کردبوویە کوڕی خۆی لە بەلجیکا چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "ئەو گەنجەی فرسەت سۆفی کردبووی بە کوڕی خۆی، لە بەلجیکا کوژرا".

ڕاستییەکە

ئەو هەواڵە ساختەیە، بەو پێیەی محەمەد شەعبان حەسەن، ناسراو بە (ڕەشی فرسەت سۆفی) ئەو ئیدیعایەی ڕەتکردەوە لە ڕێگای هەژماری فەیسبوکەکەی، ستۆریەکی بڵاوکردوەتەوە و نوسیویەتی "سوپاس بو خوا سە لامە تم ئە و شتانە دورە لە راستي".

ئەو هەژمارەی ئاماژەی پێکراوە لەلایەن تیمەکەمانەوە پشتڕاستکراوەتەوە بۆ دڵنیابوون لە ڕەسەنایەتی و سەلماندنی کە هەژماری ئەو کەسەیە.

فرسەت سۆفی کێیە؟

فرسەت سۆفی، لەدایکبووی ساڵی 1978 لە قەزای چۆمان، لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2019 وەک پارێزگاری هەولێر بە نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانی دەستبەکار بووە، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە یاسای گشتی، هەروەها مامۆستا بووە لە زانکۆی تەکنیکی هەولێر جگە لەوەش چەندین پۆستی هەبووە، وەکو:

- ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان.

- ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاری یاسایی پەرلەمانی کوردستان.

- ئەندامی لیژنەی داڕشتنی دەستووری هەرێم.

- ئەندامی لیژنەی باڵای چاکسازی.

- سەرۆکی لیژنەی کاتی بۆ پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.

دکتۆر فرسەت سۆفی ڕۆژی 18ی تشرینی دووەمی 2020، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەکاتی وەرگرتنی چارەسەری لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە تورکیا، کۆچی دوایی کرد.