ڕاستی هاوسەرگیری میا خەلیفە ئەکتەری پێشووی پۆرن لەگەڵ کەسێک بە ناوی محەمەد شامی چییە؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چەند وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە گوایە میا خەلیفە هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێک کردووە بەناوی محەمەد شامی.
ڕاستییەکە
ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە ڕاستی نین، بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دروستکراون، واتا هاوسەرگیری (میا خەلیفە) نییە لەم دواییانەدا.
تیمەکەمان هەستا بە پشکنینی وێنەکان لە ماڵپەڕی (sightengine) کە تایبەتە بە بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک و شیکاری وێنە و دۆزینەوەی وێنەی دروستکراوەکان، ئەنجامی پشکنینەکان دەریانخستووە کە وێنەکان تاڕادەیەکی زۆر ڕاستی نین.
هەروەها هەستاین بە پشکنینی وێنەکان لە ڕێگای ماڵپەڕی (HIVE MODERATION) کە تایبەتە بە ئاشکراکردنی وێنە دروستکراوەکان، ئەنجامی پشکنینی دوو وێنەکە دەریخست کە بە ڕێژەیەکی زۆر ڕاستی نین.
بە گەڕانەوە بۆ هەژمارەکانی خەلیفە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە هیچ کام لە وێنانەی بڵاونەکردوەتەوە، هەروەها هیچ هەواڵێکی بڵاونەکردوەتەوە سەبارەت بەو هاوسەرگیرییەی لە پۆستەکە باسکراوە.
جێگای باسە هاوسەرگیریی خەلیفە ساڵی 2020 بوو، لەگەڵ کەسێک بەناوی (ڕۆبەرت ساندبێرگ)، و لە ساڵی 2021 لێی جیابووەوە، لەو کاتەوە تا ئێستا هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی تر ڕانەگەیاندووە.
میا خەلیفە کێیە؟
کەسایەتییەکی میدیای ئەمریکیە و بەڕەچەڵەک لوبنانییە، لە ساڵی 1993 لە لوبنان لەدایک بووە، دواتر لە ساڵی 2001 لەگەڵ خێزانەکەی وڵاتەکەی بەجێهێشتووە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەوێ لە ساڵی 2011 هاوسەرگیری کردووە و لە ساڵی 2014 لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە، دوای ئەوە لە هەمان ساڵدا دەستی بە کار کردووە لە فیلمە پۆرنۆگرافییەکان.
ئەو کچە لە ساڵی 2015 وازی لە پۆرن هێنا، تەنها چەند مانگێک لە دوای چوونە ناو ئەو کارە، دەڵێت لەو کاتەوەی وازی لەو کارە هێناوە هیچ مووچەیەکی پێنەدراوە.