ڕاستی دروستکردنی شەقامێک لە ئاسمان بە بەکارهێنانی لێزەر بۆ ئاسانکاری نیشتنەوەی فڕۆکەکان لە فڕۆکەخانەی ژاپۆن چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "ژاپۆن شەقامێک لە ئاسمان دروست دەکات بە بەکارهێنانی لەیزەر بۆ ئاسانکاری نیشتنەوەی فڕۆکەکان لە فڕۆکەخانە".

ڕاستییەکە

ئەو زانیارییانەی هاوپێچی وێنەکە کراوە ڕاست نین، ئەو وێنەیە بە تەکنیکی (Long Exposure Photography)، کە ئەمەش پەیوەستە بە گۆڕینی ڕێکخستنەکانی کامێرا بۆ ئەوەی هەستەوەری ڕووناکی بۆ ماوەیەکی زیاتر کار بکات، کە ڕێگە بە ڕووناکییەکی پێویست دەدات تێیدا تێپەڕێت بۆ ئەوەی هێڵی ڕووناکی ڕوون دروست بکات، وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت.

وێنەی یەکەم ساڵی 2009 لە فڕۆکەخانەی سانفرانسیسکۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تۆمارکراوە.

وێنەی دووەم ساڵی 2017 لە فڕۆکەخانەی "تاکاماتسو" لە ژاپۆن لەلایەن بەکارهێنەرێکی پلاتفۆرمی "Reddit" بڵاوکراوەتەوە.

تەکنیکی فۆتۆگرافی بەرکەوتنی درێژخایەن چییە؟

فۆتۆگرافی بەرکەوتنی درێژخایەن وا دەکات بتوانرێت وێنەی ڕوونی شتە وەستاوەکان بگیرێت لەکاتێکدا شتە جوڵاوەکان ڕوون دەرناکەون، ئەمەش کاریگەری جیاواز و هونەری بۆ وێنەکان زیاد دەکات.

واتە پەیوەستە بە ڕێکخستنی خێرایی شەتەر (Shutter Speed) بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەکی درێژتر بە کراوەیی بمێنێتەوە، لە نێوان 3 بۆ 30 چرکە، کە ڕێگە دەدات بڕێکی پێویست ڕووناکی کۆبکرێتەوە بۆ پێکهێنانی وێنەکە.
بەکارهێنانی وێنەگرتنی بەرکەوتنی درێژخایەن بۆ وێنەگرتنی شارەکان لە شەودا، کە ئۆتۆمبێلەکان وەک هێڵی ڕووناکی دەردەکەون، وێنەگرتنی تاڤگەکان و تەنەکانی ئاو بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی نەرم و دڵڕفێن دەربکەون، هەروەها وێنەکێشان بە ڕووناکی بۆ دروستکردنی شێوازی هونەری بە بەکارهێنانی سەرچاوەی ڕووناکی جوڵاو.

سەبارەت بە وێنەگرتنی ڕۆژ، پێویستە فلتەری ND (Neutral Density) بەکاربهێنرێت بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی ئەو ڕووناکیەی دەچێتە ناو کامێراکە، ئەمەش ڕێگە دەدات خێرایی شاتەر بۆ ماوەیەکی درێژتر ڕێکبخرێت بەبێ ئەوەی وێنەکە زۆر ڕووناک بێت، بەرکەوتنی درێژخایەن داهێنەرترین تەکنیکەکانی فۆتۆگرافیە، ئەمەش وایکردووە کە ببێتە هەڵبژاردەیەکی بەناوبانگ لەنێو فۆتۆگرافەرەکاندا بۆ بەرهەمهێنانی دیمەنە نایابەکان.