ڕاستی ئەو وێنەیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە دەستگیرکردنی کەسێک نیشاندەدات بە جلی بابانوئێلەوە لە پارێزگای ئەنبار بەهۆی دزینی بوتڵی غازی ماڵان؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "بابانوئێل دەستگیرکرا لەلایەن پۆلیسی پارێزگای ئەنبارەوە بەهۆی دزینی بوتڵی غازیماڵان".
ڕاستییەکە:
ئەو ئیدیعایە ساختەیە، بەو پێیەی ئەو وێنەیە کۆنە و لە قەزای حەمدانیەی سەربە پارێزگای نەینەوا گیراوە لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی 2018، کە تێیدا هێزێکی ئەمنی نیشان دەدات کە هاوکاری گواستنەوەی کۆمەڵێک گەنج دەکەن کە جل و بەرگی (بابا نوئێلیان) لەبەردایە بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵەوە کە دیاری بەسەر خەڵک و منداڵانی قەزاکەدا دابەش دەکەن.
ئەو هەواڵەی هاوپێچی وێنەکە کراوە هەڵبەستراوە و دوورە لە راستییەوە، بەو پێیەی پۆلیسی پارێزگای ئەنبار هیچ هەواڵێکی ڕانەگەیاندووە سەبارەت بە دەستگیرکردنی کەسێک کە جلوبەرگی (بابا نوئێلی) لەبەردا بووە بە تۆمەتی دزینی غاز لە ماڵی هاووڵاتیان، وەک ئەوەی ئیدیعا کراوە لە پۆستەکە.