ڕاستی ئەو وێنەیە چییە کە تێیدا دوو خۆر پیکەوە دەردەکەون لە کاتی خۆر ئاوابوون؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە کە دوو خۆر نیشاندەدات لە کاتی خۆر ئاوابوون.
ڕونکردنەوە
ئەو ئیدیعایە چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی ئەو دیاردەیەی کە لە وێنەکە دەردەکەوێت پێی دەوترێت “خۆری درۆینە” (Parhelion) کە دیاردەیەکی بیناییە لە بەرگە هەوادا ڕوودەدات کە تێیدا خۆرێکی درۆینە لە تەنیشت خۆرەوە دەردەکەوێت، ئەم دیاردەیە کاتێک ڕوودەدات کە تیشکی خۆر بە کریستاڵی سەهۆڵی شەش لادا لە بەرگە هەوای بەرزدا تێدەپەڕێت، کە دەبێتە هۆی شکانەوەی ڕووناکیەکەی بە گۆشەی 22 پلە، وا دەردەکەوێت کە چەند خۆرێک لە ئامساندان.
ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی دروستبوونی ئەم دیاردەیە بریتین لە بوونی کریستاڵە سەهۆڵییەکان لە بەرگەهەوادا ئەم کریستاڵانە بەزۆری لە هەوری بەرز و سارددا دروست دەبن، وەک هەوری تەنک، هەروەها کاتێک تیشکی خۆر بەم کریستاڵانەدا تێدەپەڕێت، بە گۆشەیەکی دیاریکراو، دەشکێت و دەبێتە هۆی دەرکەوتنی خۆری درۆینە، جگە لە بارودۆخی سارد ئەگەری هەیە ئەم دیاردەیە لە کەشوهەوای سارددا ڕووبدات، کە هەوری بارگاویکراو بە کریستاڵە سەهۆڵییەکانی هەیە.
"خۆری درۆینە" بەزۆری وەک ناوچەی ڕەنگاوڕەنگی ڕووناکی لە لای چەپ یاخود ڕاستی خۆرەوە دەردەکەوێت، لە مەودای 22 پلە و لە هەمان بەرزی لە ئاسۆوە، هەندێک جار ئەڵقەیەک یاخود درەوشاوەیەکی ڕووناکی لە دەوریدایە، هەروەها دیاردەیەکی هاوشێوە هەیە کە ناسراوە بە “وەهمی مانگ” کە ڕوودەدات کاتێک ڕووناکی مانگ بە کریستاڵە سەهۆڵییەکاندا تێدەپەڕێت، بەڵام کەمتر دەبیندرێت چونکە لە کاتی شەودا ڕوودەدات و پێویستە مانگ درەوشاوەبێت بۆ ئەوە ببینرێت.