ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە تەقینەوەیەکە بەهۆی بۆردومانەکانی ئەمریکا بۆ سەر سەنعا لەم دواییانەدا؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت " ئەمەریکا پایتەختی یەمەنی ئاگرباران کردئەمشەو فڕۆکەکانی ئەمەریکا، هێرشێکی سەختیان کردە سەر کۆگاکانی چەکی حوسییەکان لە باشووری شاری " سەنعا"ی پایتەختی یەمەن و ئاگربارانیان کرد".
ڕاستییەکە
ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە کۆنە، پێشتر لە لایەن هەژمارێکی فەیسبووک لە بەرواری 1ی ئەیلوولی 2024 بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی پێداوە کە ڤیدیۆکە" دوێنێیە" کە ساتی تەقینەوەی وێستگەیەکی غازە لە پارێزگای (عە.دەن)ی یە.مەن.
هەروەها گەشتین بە چەند ڤیدیۆیەک کە هەمان تەقینەوە نیشاندەدات لە گۆشەی جیاوازەوە، ئەمەش پشتڕاستی دەکاتەوە کە ڤیدیۆکە دەگەڕێتەوە بۆ 30ی ئابی 2024، کە تەقینەوەی وێستگەیەکی غازە لە گەڕەکی مەنسوڕە لە پارێزگای عە.دەنی باشووری یە.مەن بەهۆی تەقینەوەی بارهەڵگرێکی بەنزین لە تەنیشت وێستگەی غازەکە، بههۆیەوە چەندین کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.
واتا ڤیدیۆکە کۆنە دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژی 30ی ئابی 2024، نەک بە ئامانجگرتنی سە.نعای یە.مەن لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا، لە 22ی کانوونی یەکەمی 2024، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) جێبەجێکردنی هێرشێکی ئاسمانی ڕاگەیاندن کە "دامەزراوەکانی هەڵگرتن و فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنی مووشەکی حوسییەکان" بە ئامانجگرت لە 21ی کانوونی یەکەمی 2024.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی پێداوە کە:
"هێرشەکان بە مەبەستی پەکخستن و کەمکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی حوسییەکانە، وەک هێرشەکانی سەر کەشتییە جەنگییەکان و کەشتییە بازرگانییەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا لە باشووری دەریای سوور و باب ئەلمەندەب و کەنداوی عەدەن".
ئەمەش دوای ئەوە بوو کە هێزە حوسییەکانی یەمەن شاری یافایان لە ناوەڕاستی ئیسرائیل کردە ئامانج، کەناڵی 13ی ئیسرائیلی باسی لە ڕێگری نەکردنی ئەو مووشەکانە کردبوو کە لە یەمەنەوە هەڵدرابوون، کە بووە هۆی برینداربوونی 16 کەس بەهۆی پارچەکانی مووشەکەکەوە.
هەروەها وتەبێژی فەرمی هێزەکانی حوسییەکان عەمید یەحیا سەریع لە بەیاننامەکەیدا لە بەرواری 21ی کانوونی یەکەمی 2024 ئاماژەی پێدا کە بنکەیەکی سەربازییان لە شاری یافا بە موشەکی "بالیستی هایپەر سۆنیک فەلەستین 2" کردە ئامانج.
جێی باسە ئاژانسی ڕۆیتەرز پێشتر ڕاستی ڤیدیۆکە ڕوونکردوەتەوە لە بەرواری 5ی کانوونی یەکەمی 2024، دوای ئەوەی ئیدیعایەکی چەواشەکارانەی لەگەڵدا هاوپێچکرابوو، گوایە ساتی بە ئامانجگرتنی ئەحمەد شەرع ناسراو بە "ئەبو محەمەد ئەلجۆلانی"ە.