ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە ساتی چونە ژورەوەی چەند کەسێکە بۆ یەکێک لە تونێلەکانی زیندانی سەیدنایا؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا چەند کەسێک دەردەکەوێت کە ڤیدیۆ تۆماردەکەن لە تونێلێک، گوایە یەکێک لە تونێلەکانی زیندانی سەیدنایایە.

ڕاستییەکە
ئەو ئیدیعایە ساختەیە، دوای ئەو گەڕانەی کە تیمەکەمان ئەنجامیدا، بۆمان دەرکەوت کە ئەو ڤیدیۆیە لە کانێکی خەڵوز تۆمارکراوە لە پاکستان، لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە لەلایەن هەژمارێکەوە بەناوی "All Pakistan Coal Mines"، کە تایبەتە بە نیشاندانی کانە خەڵووزەکانی ئەو وڵاتە.

زیندانی سەیدنایە بە یەکێک لە زیندانە سەربازییەکان دادەنرێت، کە ناسرابوو لە سەردەمی حوکمڕانی حافز ئەسەد و بەشار ئەسەدی کوڕیدا، نازناوی "زیندانی سوور" لێنرابوو، بەهۆی دەنگۆی ئەو کوشتن و ئەشکەنجەدانەی کە لەناوی ڕوویدەدا، ئەوەش بەپێی ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ.