ڕاستی ئەو خشتەیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە دەرچوونی بڕیاری لە سێدارەدانی ژمارەیەک سزادراوە لە زیندانی ناوەندی حوت؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا خشتەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "ناوی ئەو کەسانەی کە دوێنێ لە زیندانی (حوت) لە عێراق لەسێدارە دران".

ڕاستییەکە
ئەو خشتەیەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، چەندین هەڵە لەخۆ دەگرێت، وەکو:
1لە سەرەوەی خشتەکە دەستەواژەی "سەرۆکایەتی کۆماری عێراق - وەزارەتی داد" هەڵەیە، لە کاتێکدا (وەزارەتی داد) یەکێک نییە لە پێکهاتەکانی (سەرۆکایەتی کۆمار)، ڕاستەکەی ئەبوایە بنوسرایە "کۆماری عێراق - وەزارەتی داد" هەروەکو چۆن لە بەڵگەنامە فەرمییەکانی ئەو وەزارەتە دەنوسرێت.

2- لە سەرەوەی خشتەکە ئاماژە بەوە کراوە کە بڕیارەکان بەپێی مادەی 286/ژمارە 111/ ساڵی 1969 دەرکراون، لەکاتی گەڕان بەدوای ئەو یاسایەدا دەرکەوتووە کە یاسای سزادانی عێراقییە و مادەی 286 پێناسەیە بۆ (تاوانی ساختەکاری) و دەڵێت:

"ساختەکردن بریتیە لە گۆرینی راستیەکان بە مەبەستی فێلکردن لە قەواڵە یاخود بەڵگەنامە یاخود هەر نوسراوێکی تر بە یەکێک لە ریگە ماددی و واتاییەکان کە یاسا دیاری دەکات، گورانکارییەک لەو بارەیەوە زیان بگەیەنێت بە بەرژەوەندی گشتی یان کەسێک لە کەسەکان".

واتا مادەیەک نییە بۆ "سزای لەسێدارەدان".

3-خشتەی یەکەمی لیستەکە بەناونیشانی "ناوی دەستبەسەرکراوان" کراوە، لەکاتێکدا ئەو کەسانەی ناو لیستەکە گوایە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، هەربۆیە پێویستە خشتەکە بەناونیشانی "ناوی سزادراوان" بێت.