ڕاستی گیانلەدەستدانی جویدە عەبدوڵڵا بەتەمەنترین ئافرەت لە پارێزگای واستە چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "بەتەمەنترین هاوڵاتی پارێزگای واست، تەنها رۆژێك دوای سەرژمێرییەکە کۆچی دوایی کرد، ناوبراو ناوی "جویدە عەبدوڵڵا عودە" یەو لەساڵی 1900 لەدایك بووە".
ڕاستییەکە
ئەو هەواڵە ساختەیە، بەو پێیەی تیمی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی گەڕانێکی بەرفراوانی ئەنجامدا بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕاستی هەواڵی گیانلەدەستدانی (جویدە عەبدوڵڵا) لە پارێزگای واست، بەڵام نەگەشتین بەهیچ سەرچاوەیەک کە ڕاستی ئەو هەواڵە بسەلمێنێت، هەروەها هیچ پۆستێکی سەرەخۆشی لەلایەن کەسە نزیکەکانیەوە بڵاونەکراوەتەوە، و هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی هەواڵی هاوشێوەی نەگواستەتەوە.
لەلای خۆیەوە پارێزگاری واست (محەمەد جەمیل ئەلمەیاحی) لە بەرواری 23ی تشرینی دووەمی 2024 ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە و گوتی "هەواڵی گیانلەدەستدانی بەتەمەنترین ئافرەتی واست (جوەیدە عەبدوڵڵا) لە دایکبووی قەزای ئەلحەی دوورە لە راستییەوە"، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەری هەیە ئەمساڵ حەجی کەعبەی پیرۆز بکات.

لە 21ی تشرینی دووەمی 2024، نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای واست بانگەشەی تۆمارکردنی "بەتەمەنترین کەسی جیهان" کرد لەکاتی بەڕێوەچوونی تۆمارکردنی داتای سەرژمێری دانیشتوان، کە تەمەنی (124) ساڵە و لە ساڵی (1900) لەدایکبووە.
جێگای باسە کە بەتەمەنترین کەس لە جیهاندا کە لە کتێبی گینس تۆمارکراوە، ژنێکی فەرەنسییە بە ناوی جین کالمەنت، لە ساڵی 1875 لەدایک بووە، تەمەنی 122 ساڵ بووە تاکو ساڵی 1997 کۆچی دوایی کردووە، کە بە تەنیا ژیاوە تاکو تەمەنی گەیشتووەتە 110 ساڵ پاشان چووەتە خانەی بەساڵاچووان.