ڕاستی ئەو هەواڵە چییە کە دەڵێت ڕۆژانی شەممە دەکرێتە دەوامی فەرمی لە پارێزگای هەولێر؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "بۆ لەمەودوا ڕۆژانی شەمە لەهەولێر دەوام دەبێت".

ڕاستییەکە

ئەو هەواڵە ساختەیە، تیمەکەمان گەڕانێکی بەرفراوانی ئەنجامدا بۆ دڵنیابوونەوە لە هەواڵی هەبوونی دەوامی فەرمی لە پارێزگای هەولێر، بەڵام نەگەشتین بەهیچ سەرچاوەیەک کە ڕاستی ئەو هەواڵە بسەلمێنێت.

بەو پێیەی هیچ کام لە حکومەتی هەرێمی کوردستان یاخود سەرۆکایەتی پارێزگای هەولێر هەواڵی هاوشێوەیان ڕانەگەیاندووە، هەروەها هیچ کام لە میدیا ناوخۆییەکان هەواڵی لەم جۆرەیان بڵاونەکردوەتەوە.