ڕاستی لێدوانەکەی دۆناڵد ترەمپ چییە سەبارەت بە قازانجەکانی وەرزی حەج لە سعودیە؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "دۆناڵد ترەمپ:داهاتی حەج تەنها هی شانشینی سعودیە نییە، چونکە پەروەردگار پەروەردگاری هەموومانە و مافی حەجمان هەیە لە حەجی 2025 ەوە دەست پێدەکات".
ڕاستییەکە
تیمی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی گەڕانێکی بەرفراوانی ئەنجامدا بۆ لێکۆڵینەوە لەو هەواڵەی خراوەتە پاڵ سەرۆکی ئەمریکا (دۆناڵد ترەمپ)، سەبارەت بە قازانجەکانی وەرزی حەج لە سعودیە، بەڵام نەگەشتین بەهیچ سەرچاوەیەک کە بیسەلمێنێت لێدوانی هاوشێوەی داوە، جا چی لە ڕێگەی هەژمارە فەرمییەکانی یاخود دەزگاکانی راگەیاندنی جیهانی.
بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دوای ئەوە دێت کە بڕیارە لە 20ی کانوونی دووەمی 2025 ترەمپ دەستبەکاربێت وەکو سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە شوێنی سەرۆکی پێشوو (جۆ بایدن)، ئەمەش دوای سەرکەوتنی بەسەر کاندیدی پارتی دیموکرات، کامالا هاریس، لە تشرینی دووەمی 2024 ڕابردوو.