ڕاستی گیانلەدەستدانی زۆرانباز ڕەی میستیریۆ چییە؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پۆستێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "ڕەی میستیریۆ کۆچی دوایی کرد".
ڕونکردنەوە
ئەو هەواڵە چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی زۆرانباز (ڕەی میستیریۆ جونیور) کە وێنەکەی لە هەواڵە چەواشەکارانەکە بڵاوکراوەتەوە لە ژیاندا ماوە و بەردەوامە لە پیشەکەی لە جیهانی زۆرانبازی.
ئەوەی گیانی لەدەستداوە زۆرانبازی پێشوو (ڕەی میستیریۆی گەورە) کە دەکاتە مامی زۆرانباز (ڕەی میستیریۆ جونیور) کە هەمان ناو هەڵدەگرێت، لە بەرواری 20 کانوونی یەکەمی 2024 گیانی لەدەستدا لە تەمەنی 66 ساڵی دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی.
میستێریۆ لە مەکسیک لەدایک بووە، و سەرەتای کاری وەرزشی وەک بۆکسێنەر دەستپێکردووە پێش ئەوەی ڕوو لە زۆرانبازی بکات لە ساڵی 1976، هەروەها لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا میستێریۆ چەندین نازناوی بەدەستهێناوە، لەوانە پاڵەوانێتی جیهانی کێشی ناوەڕاستی IWC دووجار، و پاڵەوانێتی ئەمریکا، و هەروەها پاڵەوانێتی تاگ تیمی WWA لەگەڵ برازاکەی و پاڵەوانێتی Revolutionی تیمی دوو کەسی لەگەڵ کوڕەکەی، میستێریۆ لە ساڵی 2006 خرایە ناو هۆڵی بەناوبانگەکانی وەرزشی تیخوانا، ساڵی 2009 وازی هێنا، مردنی دوای چەند هەفتەیەک بوو لە دوای مردنی ڕۆبەرت گوتیرێز باوکی ڕەی میستیریۆ لە تەمەنی 76 ساڵی.