ئایا یانەی بەرشلۆنە پلیتێکی وەرزی بەخشیوەتە هاندەرێکی بۆ ئامادەبوونی گشت یارییەکانی بێبەرامبەر؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "یانەی بەرشەلۆنە پلێتێکی تایبەت دەبەخشێتە ئەو هاندەرەی کە لە یارییەکەی سۆسیداد ناوبانگی دەرکرد بۆ ئەوەی بە خۆڕایی بەشداری یارییەکانی ئەم وەرزەی بەرشەلۆنە بکات".
ڕاستییەکە
تیمەکەمان گەڕانێکی بەرفراوانی ئەنجامدا بە چەندین زمانی جیاواز بۆ دڵنیابوونەوە لە هەواڵی بەخشینی پلیتێکی وەرزی بۆ ئامادەبوون لە گشت یارییەکانی ئەو یانەیە بێبەرامبەر لەلایەن یانەی بەرشلۆنەوە بۆ ئەو هاندەرەی کە لە چەند گرتەیەکدا دەردەکەوێت کە مل پێچێکی بەرشلۆنەی لە ملە و تەنهایە لەناو ئاهەنگگێڕانی هەندەرانی ڕیال سۆسیدادی ئیسپانی، دوای ئەوە تیمەکەیان گۆڵێکی تۆمارکرد، بەڵام نەگەشتین بەهیچ سەرچاوەیەک کە ڕاستی ئەو هەواڵە بسەلمێنێت.
بەو پێیەی یانەی بەرشلۆنە هەواڵی هاوشێوەی ڕانەگەیاندووە، هەروەها هەواڵی هاوشێوەی لە ماڵپەڕ و هەژمارە فەرمییەکانی بڵاونەکردوەتەوە، هەروەها هیچ ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی یاخود وەرزشی جیهانی هەواڵی هاوشێوەی نەگواستوەتەوە
یانەی ڕیاڵ سۆسیداد سەرکەوتنی بەدەستهێنا دوای ئەوەی لە خولەکی 33 گۆڵێکی تۆمارکرد بەرامبەر یانەی بەرشلۆنە لەقۆناغی سیانزەیەمی پاڵەوانێتی "لالیگا".