ڕاستی ئەو لێدوانە چییە کە خراوەتە پاڵ یاریزانی پێشوو محەمەد ئەبو تریکە سەبارەت بە نەهاتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەم دواییانەدا بۆ عێراق؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێدوانێکی یاریزانی پێشووی میسڕ (محەمەد ئەبو تریکە) بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە بەشدارینەکردنی یاریزانی یانەی نەسڕی سعودی (کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ) لەگەڵ تیمەکەی بەرامبەر یانەی شورتەی عێراقی لە بەغدای پایتەخت.

ڕاستییەکە
تیمەکەمان هەستا بە لێکۆڵینەوە لەو ئیدیعایەی کە خراوەتە پاڵ یاریزانی پێشوو (محەمەد ئەبو تریکە)، سەبارەت بە بەشدارینەکردنی یاریزانی یانەی نەسڕی سعودی (کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ) لە یاری بەرامبەر یانەی شورتەی عێراق، نەگەشتین بە هیچ سەرچاوەیەک کە ڕاستی ئەو ئیدیعایە بسەلمێنێت.

هەروەها هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی یاخود جیهانی تایبەت بە وەرزش لێدوانی هاوشێوەی بڵاونەکردوەتەوە، بەو پێیەی لەم دواییانەدا هیچ شیکارییەکی بڵاونەکردوەتەوە سەبارەت بە یاری نێوان یانەی نەسڕی سعودی و یانەی شورتەی عێراقی، لەگەڵ ئەوەشدا بە گەڕانەوە بۆ کەناڵی بی ئێن سپۆرت هیچ هەواڵێکی هاوشێوەمان نەدۆزیەوە کە تێیدا ئەبو تریکە ڕەخنەی لە کریستیانۆ گرتبێت.
بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە هاوکاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنی یانەی نەسڕی سعودی کە ئەستێرەی یانەکەیان (کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ) بەشداری ناکات لە یاریەکەیان بەرامبەر شورتەی عێراق کە لە بەیاننامەکەیاندا ئاماژەیان پێداوە بەهۆی توشبوونی بە (ڤایرۆسێک)، یارییەکە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 16ی ئەیلوولی 2024 بەڕێوەچوو لە بەغدای پایتەختی عێراق و کۆتایی هات بە یەکسانبوونی 1 - 1 لە قۆناغی یەکەمی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بۆ نوخبە.


محەمەد ئەبو تریکە کێیە؟
محەمەد ئەبو تریکە یاریزانی پێشووی تۆپی پێیە، لە ساڵی 1978 لە پارێزگای (جیزە) لە میسر لەدایکبووە، لە یانەی ئەلتەرسانە دەستی بە ژیانی وەرزشی کردووە، دواتر لە ساڵی 2004 لە یانەی شەواکیش چووەتە ڕیزەکانی یانەی ئەلئەحمەر، پاشان لە ساڵی ٢٠٠١ پەیوەندی بە هەڵبژاردەی میسرەوە کردووە، لەوێ چەندین سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، لەوانە نازناوی باشترین یاریزانی ناو کیشوەری ئەفریقا لە چوار بۆنەدا، حەوت نازناوی خولی میسری بەدەستهێناوە، دووجار جامی میسری بەدەستهێناوە، پێنج جار جامی سوپەری ناوخۆیی بەدەستهێناوە و چوار جار جامی سوپەری ئەفریقای بەدەستهێناوە.