ئایا ڕاستە مەلەوانێکی سعودی بەناوی (محەمەد شەلهوب) پلەی کۆتایی بەدەست هێناوە لە کۆی 47 مەلەوان لە ئۆڵۆمپیاد؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت " مەلەوانی سعودی ( محمد السهلوب) که ناسراوە بە قرش، پلەی 47 ەمی بەدەست هێنا لە کوێ 47 بەشدار بووان لە ئۆلۆمپیادی پاريس، وە پاشای سعودیە بڕیاری دا خەڵات بکرێ چونکە نقوم نەبوە و نە خنکاوە".

ڕاستيه‌كه‌
ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، بەو پێیەی هیچ مەلەوانێکی سعودی بەناوی (محمد شەلهوب) بەشداری نەکردووە لە ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024، یەکەم مەلەوان کە نوێنەرایەتی سعودیە بکات لە ئۆڵۆمپیادی پاریس (زەید سەراج)ە لە پێشبڕکێی 100 مەتری ئازاد، هەروەها بە بچوکترین یاریزانی سعودی هەژمار دەکرێت لە ئۆڵۆمپیاد.

هەروەها یاریزان (مەشاعل عاید) بەشداری کردووە لە پێشبڕکێی 200 مەتری ئازاد لە ئۆڵۆمپیاد، پلەی شەشەمی بەدەست هێنا کە بە 00:02:19:61 تەواوی کرد، هەروەها عاید یەکەم مەلەوانی ئافرەتی سعودیە لە ئۆڵۆمپیادی پاریس و یەکەم ئافرەتی سعودیە لە مێژوودا کە بەشداری ئۆڵۆمپیاد بکات.

سەبارەت بەو وێنەیەی هاوپێچکراوە کۆنە، وێنەی مەلەوانی ئەسیوپی (ڕوبێل کیرۆس هابتی)ە،لە کاتی بەشداری کردنی لە ئۆڵۆمپیادی ڕیۆ بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2016، کە پلەی کۆتایی بەدەست هێنا لە پێشبڕکێی 100 مەتری ئازاد.