ڕاستی هەواڵی گیانلەدەستدانی یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر دیار ڕەحمان چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "بەپەلە یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر دیار ڕەحمان کۆچی دوایی کرد".

ڕاستيه‌كه‌
ئەو هەواڵە ساختەیە، بەو پێیەی یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر (دیار ڕەحمان)، هەواڵی گیانلەدەستدانی ڕەتکردەوە.

ئەو یاریزانە لە پۆستێکیدا کە چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا لە هەژمارەکەی بڵاویکردووەتەوە دەڵێت:

"الحمداللة من سلامةتم و تةندرستيم جيگيرة بوية داواكارم واز لة هةموالي نا دروست بينن و لةبةر خاتري دايكم و براكانم".

بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هاوکاتە لەگەڵ کۆچی دوایی (فایز اللە عوسمان) ناسراو بە (فەیزۆ) یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر بەهۆی نەخۆشییەوە.