ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە کە تێیدا فڕۆکەیەکی f-35a لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەردەکەوێت؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا ئاڵای کوردستان لە تەنیشت فڕۆکەیەکی شەڕکەر لە جۆری F-35A دەردەکەوێت گوایە دەگەڕێتەوە بۆ فڕۆکەوانێکی کورد لە سوپای ئەمریکا لە کوردستانی عێراق.
ڕاستییەکە
ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە و دەستکاری کراوە بە دانانی ئاڵای کوردستان لە تەنیشت فڕۆکەکە، ڤیدیۆ ڕەسەنەکە دەگەڕێتەوە بۆ هێزی دەریایی ئەمریکا لە ساڵی 2020 لە کاتێکدا ئەفسەر (ئەناستازیا تۆمپکینز) بەسەر شاری یوتا ستڕۆنگدا دەفڕێت لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی سڵاوی هێزی ئاسمانی بۆ نیشاندانی پشتیوانی لە شەڕی دژی کۆڤید-19 لە ئەمریکا.

واتە ئەو گرتە ڤیدیۆییە ناگەڕێتەوە بۆ فڕۆکەیەکی جەنگی بە سەرپەرشتی فڕۆکەوانێکی کورد لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
جێی باسە عێراق خاوەنی 3 جۆر فڕۆکەی شەڕکەرە کە سەربە هێزی ئاسمانی عێراقە و پێکدێت لە فڕۆکەی F16،سیزنا کەرڤان، سیخۆ 25، هەروەها چەند فڕۆکەیەکی گواستنەوەی و ڕاهێنانی هەیە کە پێکدێت لە ئەنتۆنۆڤ و T50 و C130 و T6.