ئایا ئەو وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ دەرکەوتنی ئەستێرەیەکی سەوز لە ئاسمانی یەمەن؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "میدیا جیهانییەکان ئاماژە بە ئەستێرەیەک ئەدەن، کە لە ئاسمانی شاری تەعزی یەمەن بینراوە".
ڕاستییەکە
ئەو ئیدیعایەی هاوپێچکراوە ڕاست نییە، بەو پێیەی ئەو وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2016،لەلایەن وێنەگرێکی بیانی بەناوی (Prasenjeet Yadav) تۆمارکراوە، کە تێیدا نەیزەکێک بە ڕەنگی سەوز دەردەکەوێت بەهۆی سوتانی لە بەرگی هەوادا.
National Geographic Nature Photographer of the Year 2016: I am very glad and thankful that… https://t.co/qEdTON86ne pic.twitter.com/iatAWMCHiI
— Prasenjeet Yadav (@prasen_yadav) December 25, 2016
ئەو نەیزەکە لە ئاسمانی هیند دەرکەوت لە کاتی بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵی (Diwali)، کە ڕێوڕەسمەکە بە داگیرساندنی ڕووناکی لە دەروەی ماڵ بەڕێوەدەچێت.