ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە کە خانووەکەی پاریس هیلتۆن نیشاندەدات کە دوای سووتانی تەنها دەرگاکەی ماوە؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە گوایە ماڵی پاریس هیلتۆن نیشاندەدات کە دوای سووتانی تەنها دەرگاکەی لێ ماوەتەوە.
ڕاستییەکە
ئەو ئیدیعایە ساختەیە، بەو پێیەی ئەو ڤیدیۆیە لە هۆتێل "گراند وایلیا ماوی" تۆمارکراوە، کە دەکەوێتە هاوای و سەربە زنجیرە هۆتێلەکانی والدۆرف ئەستۆریایە، ئەو هۆتێلە توشی ئاگرکەوتنەوە نەبووە، و هیچ پەیوەندییەکی نییە بە خانووەکەی ئەکتەری ئەمریکی پاریس هیلتۆن.
لە بەرامبەردا، پاریس هیلتۆن لە هەژماری ئینستاگرامەکەی ڤیدیۆیەکی خانووەکە بڵاوکردەوە، پشتڕاستی کردەوە کە خانووەکەی بە تەواوی سووتاوە، و دڵتەنگی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند کە ئەو خانووە پڕبووە لە یادگاری خێزانەکەی، هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەلامەتی خێزانەکەی و منداڵ و ئاژەڵە ماڵیەکانی دەربڕی، سوپاسی وەڵامدەرەوە و تیمەکانی کرد کە کاردەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاگرەکان.
لەم دواییانەدا ئاگرێکی گەورە ویلایەتی کالیفۆرنیای گرتەوە، بە تایبەتی شاری لۆس ئەنجلۆس و ناوچەکانی دەوروبەری، بای بەهێز هۆکارێکی سەرەکی بوو بۆ خێراکردنی بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە، ئەمەش مەترسییەکی گەورەی خستە سەر ماڵ و ژێرخانەکان، سەرەڕای کزبوونی هێزی بایەکە، دۆخەکە هێشتا پێویستی بە هەوڵی چڕتر هەیە لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و دەسەڵاتە ناوخۆییەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.