ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە ساتی گڕگرتنی فڕۆکەیەکی مەدەنیە لە کاتی فڕینی لە ئاسمان؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە گوایە ساتی گڕگرتنی فڕۆکەیەکی مەدەنیە لە ئاسمان و فڕۆکەوانەکە کۆنترۆڵی دەکات.

ڕاستییەکە
ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە ڕاستی نییە، بەڵکو هاوشێوەیەکی لاسایی کردنەوەی ڕاستییە، بەو پێیەی لە کاتی گەڕانی پێچەوانە بۆ ڤیدیۆکە گەشتین بە ڤیدیۆیەک کە لە بەرواری 14ی ئابی 2024 بڵاوکراوەتەوە لەلایەن هەژمارێکی تیک تۆک بەناوی (fly_zone77) کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی یاریە ئەلیکترۆنیەکان.

هەروەها لە وەسفی ڤیدیۆکەدا ئاماژەی پێداوە کە ئەو ڤیدیۆیە دەگەڕێتەوە بۆ لاسایی کردنەوەی ڕاستی لە یاری ئەلیکترۆنی (GTA 5) هەروەها چەندین ڤیدیۆی هاوشێوەی بڵاوکردوەتەوە کە گڕگرتنی فڕۆکە نیشان دەدات، هەروەها وەسفی هەژمارەکەی کردووە کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی یاری GTA 5.

 

 

@fly_zone77

Moments Before Brazil plane crash In GTA 5 #atr72 #PLANECRASH #crashlanding #foryou #brazilplanecrash #foryoupagee #viralvideotiktok #PLANE

♬ original sound - Fly Zone - Fly Zone