ڕاستی ئەو وێنانە چییە بڵاوکراونەتەوە گوایە چەند پەیکەرێکی پڵنگە لە یەکێک لە شارەکانی عێراق؟

 لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "لەپاڕکێکی عێڕاق بۆ جوانی پەیکەری پڵنگ دروست کراوە".

ڕاستییەکە

ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، بەو پێیەی ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە دەگەڕێنەوە بۆ پڕۆژەیەک لە شاری (فو تۆ) ی ڤێتنام، پێشتر لە ئاژانسەکانی ڕاگەیاندنی ڤێتنام و بیانییەکان لە سەرەتای ساڵی 2022 بڵاوکراونەتەوە، ئەو پەیکەرانە لە باخچەی گوڵەکان داندرابوون بەبۆنەی ساڵی نوێی (ساڵی مانگ) پڵنگ، کە دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و بووە هۆی لابردنی ئەو پەیکەرانە و چاك کردنی و دووبارە دانانەوەی لە باخچەکە.
واتا ئەو پەیکەرانە لە عێراق نین وەکو لە بڵاوکراوە ساختەکە ئاماژەی پێدراوە.