ڕاستی هەڵسەنگاندنی گەلی تورکیا وەکو خراپترین گەل بۆ میواندارێتی گەشتیاران لەلایەن ماڵپەڕی Tripadvisor بۆ ساڵی 2024 چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "بەپێی Tripadvisor لە ۲۰۲٤ خەڵکی تورکیا خراپترین میللەتی جیهان بوونە لە مامەڵە لەگەڵ گەشتیاران".

ڕاستییەکە

ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە ڕاست نییە، بەو پێیەی Tripadvisor ماڵپەڕێکە بۆ هەڵسەنگاندن و ئامۆژگارییەکانی بەکارهێنەران بۆ شوێنەکانی گەشتکردن، چێشتخانە، هۆتێل، هێڵە ئاسمانییەکان و چەندین شوێنی کە، ماڵپەڕەکە هیچ هەڵسەنگاندنێکی تایبەت بە خۆی دەرناکات.

لەکاتی گەڕان لە ماڵپەڕەکەدا بۆ هەڵسەنگاندنی ڕادەی میوانداریی گەلی تورکیا بۆ گەشتیاران لە هاوینی 2024، گەشتین بە هەڵسەنگاندنی نەرێنی و ئەرێنی، کە لەلایەن بەکارهێنەرانی سایتەکەوە تۆمارکراوە سەبارەت بە ئەزموونەکانیان لە تورکیا.

هەروەها لە کاتی گەڕان بۆ هەڵسەنگاندنی دیکە لەلایەن وێبسایتی تایبەت بە هەڵسەنگاندن، هیچ هەڵسەنگاندنێکمان نەدۆزییەوە کە گەلی تورکیا بە خراپترین گەل دەستنیشان بکات سەبارەت بە هەڵسوکەوتیان بەرامبەر گەشتیاران لە هاوینی ئەمساڵدا.

هەرچەندە وەرزی گەشتیاری لە تورکیا لە هاویندا دەگاتە لوتکە، بەڵام ڕووداوەکانی هێرشکردنە سەر گەشتیارانی کەنداو و عەرەب لە ناوەندە بازرگانییەکان و شەقامەکانی تورکیا لەم ماوەیەدا ڕووی لە زیادبوونە، بەو پێیەی لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا قسەی ڕەگەزپەرستانە لە دژی گەشتیارانی عەرەب لە تورکیا زیادیکردووە، بە تایبەتی سورییەکان کە نزیکەی ٣.٢ ملیۆن پەنابەریان لەو وڵاتەیە.