ڕاستی هەواڵی هەڵاتنی موجتەبا ئەمانی باڵیۆزی ئێران لە لوبنان بۆ ئیسرائیل چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "دکتۆر موجتەبا ئەمانی باڵیۆزی ئێران لە لوبنان هەڵات بۆ ئیسرائیل".

ڕاستییەکە

ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، هیچ ڕاستیەک نییە بۆ هەواڵی هەڵاتنی باڵیۆزی ئێران لە لوبنان (موجتەبا ئەمانی) بۆ ئیسرائیل، هەروەها هیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو نییە ڕاستی ئەو هەواڵە بسەلمێنێت، هەروەها هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی باوەڕپێکراوی جیهانی هەواڵی هاوشێوەی بڵاونەکردوەتەوە.

باڵیۆز ئەمانی دوێنی چوارشەممە 28 ئابی 2024 لە هەژمارەکەی لە پلاتفۆرمی ئێکس وێنەیەکی بڵاوکردوەتەوە لە کاتی بەشداری کردنی لە پرسەی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری لوبنان (سەلیم الحەس) لە مزگەوتی خاشقچی لە بەیروتی پایتەخت.

هەروەها دوێنی ڕۆژی چوارشەممە وێنەیەکی دیکەی بڵاوکردوەتەوە لە کاتی پێشوازیکردنی لە (هێرفی ماگرو) باڵیۆزی فەرەنسا لە لوبنان، ئەوەش دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی هەڵاتنی بۆ ئیسرائیل، کە ئەوەش ئەو ئیدیعایە ڕەتدەکاتەوە.

باڵیۆز ئەمانی لە وەڵامی یەکێک لە فۆڵۆوەرەکانی سەبارەت بە هەواڵی هەڵاتنی گوتی

ئەم دەنگۆیانە هەڵبەستراوە لەلایەن تۆڕی جەنگی دەروونی ئیسرائیل لە ترسی وەڵامدانەوەی ئێران. شایەنی وەڵامدانەوە نین