ئایا ڤیدیۆکە کرێکارێک نیشاندەدات کە ڕەتیکردوەتەوە سوتەمەنی بۆ جولەکەکان پڕ بکاتەوە لە یەکێک لە وێستگەکانی لە ئیمارات؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "*به نگالییه ك ڕه تیده كاته وه سوته مه نی بۆ جووله كه كان پڕ بكات له ئیمارات".
ڕونکردنەوە
ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە لە ئیمارات تۆمار نەکراوە بەڵکو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تۆمارکراوە، بەو پێیەی لە کاتی گەڕان گەشتین بە چەندین بڵاوکراوە کە تێیدا ئاماژەی پێدراوە ڤیدیۆکە لە ناوچەی (Lakewood) لە ویلایەتی نیو جێرسی ئەمریکا تۆمارکراوە.

 

 

 

 

View this post on Instagram

 

 

 

 

A post shared by Jewish Breaking News (@jewishbreakingnews)

 

بە گەڕانی زیاتر لەو ناوچەیە بۆ ئەو وێستگەیەی لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە کە ناوەکەی بە پیتی (Y-M) دەست پێدەکات، گەشتین بەهەمان وێستگە لە هەمان ویلایەت بەناوی (Y & M Auti Repair & Maintenance)، بە سێرکردنی وێنەی وێستگەکە بۆمان دەرکەوت کە هەمان وێستگەیە کە ڤیدیۆکەی لێ تۆمارکراوە.

واتا ڤیدیۆکە لە ئەمریکا تۆمارکراوە نەک لە ئیمارات کە بەشێوەیەکی چەواشەکارانە ئیدیعا کراوە.
جێی باسە ڕونکردنەوەی ڕاستی شوێنەکە ئەو ڕاستییە ڕەت ناکاتەوە کە یەهودیەکان چەندین ساڵە لە ئیمارات دەژین.