ئایا ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە ساتی بە ئامانجگرتنی ئیسماعیل هەنیەیە لەلایەن مۆسادەوە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە گوایە ساتی بە ئامانجگرتنی (ئیسماعیل هەنیە) سەرۆکی بزووتنەوەی (حەماس)ە.

ڕاستییەکە
ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە کۆنە، پێشتر لەلایەن (سوپای بەرگری ئیسرائیلی) بڵاوکراوەتەوە لە کەناڵی تێلیگرامیان لە ساڵی 2023، گوایە ساتی بە ئامانجگرتنی چەبد بنکەیەکی دەریایی سەربە (حەماس) ە، لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکدا بەناوی "Sword of Iron-السيوف الحديدية".

واتا ئەو گرتە ڤیدیۆییەی بڵاوکراوەتەوە ساتی بە ئامانجگرتنی هەنیە نییە وەکو ئیدیعا کراوە.

لە ساڵی 2006 پۆستی سەرۆکایەتی حکومەتی دەسەڵاتی فەلەستینی وەرگرتووە.

هەنیە لە ساڵی 2017 وەکو سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس هەڵبژێردرا لە جێگای خالد مشعەل.
هەنیە بەیانی ڕۆژی چوارشەممەی 31 تەمموزی 2024 لە بۆردومانێکدا بۆ سەر شوێنی مانەوەی لە تەهران کوژرا، حەماس ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بە ڕووداوەکە.

 سەرلەبەیانی پێنجشەممە ١ی ئابی ٢٠٢٤، ڕێوڕەسمی پرسەی فەرمی و جەماوەری بۆ هەنیە لە تەهران بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی سیاسەتمەداران دەستی پێکرد، نوێژی پرسەکەش بە سەرۆکایەتی ڕێبەری باڵا (عەلی خامنەیی) بەڕێوەچوو.