ئایا ڕاستە ڕاهێنەری یانەی کۆمۆی ئیتاڵی عەلی جاسمی گواستۆتەوە بۆ تیپی دووەمی یانەکە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "فابریگاس بڕیاریداوە عەلی جاسم بخاتە تیپی دووەمی یانەی کۆمۆ".

ڕاستییەکە

لە کاتی گەڕان بۆ لێکۆڵینەوە لە هەواڵی گواستنەوەی یاریزانی عێراقی (عەلی جاسم) بۆ تیپی دووەمی یانەکە لەلایەن ڕاهێنەری یانەی کۆمۆی ئیتاڵی (سیسک فابریگاس) ،نەگەشتین بە هیچ سەرچاوەیەک کە ڕاستی ئەو هەواڵە بسەلمێنێت، هەروەها ئەو یانەیە یاخود ڕاهێنەرەکە یاخود خودی یاریزانەکە هەواڵی هاوشێوەیان بڵاونەکردوەتەوە.

ئە یانەیە ئێوارەی هەینی 30 ئابی 2024 گرتە ڤیدیۆییەکی چاوپێکەوتنی لەگەڵ عەلی جاسم بڵاوکردووەتەوە کە باس لە کەشی ناو تیپەکە و ژینگە نوێیەکەی لە ئیتاڵیا دەکات، خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت بە پەیوەندیکردن بە یانەکەوە و هاوکاری کردنی.

هەروەها ئەو یاریزانە ئاماژەی پێداوە کە هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ ئەوەی خۆی بسەلمێنێت و متمانەی ستافی ڕاهێنەرایەتی بە سەرۆکایەتی فابریگاس و هاوڕێ یاریزانەکانی بەدەستبهێنێت.

 

هەروەها بەپێی ماڵپەڕی فەرمی یانەی کۆمۆ، ئەو یانەیە پێکدێت لە یەک تیپی پیاوان، کە عەلی جاسمی تەمەن 20 ساڵ لەگەڵیان یاریدەکات، وە تیپێکی یەکەمیان هەیە بۆ خانمان، جگە لەوەی یانەکە ئەکادیمیایەکی هەیە کە کۆمەڵێک تیپ لەخۆ دەگرێت بۆ یاریزانە گەنجەکان، کە بە تیپێک دەستپێدەکات بە ناوی “الربیع”، دوای ئەوەی تیپێکی کە هەیە بۆ یاریزانانی خوار تەمەن 17 ساڵ، کۆتایی دێت بە تیپێک بۆ یاریزانانی خوار تەمەنی 7 ساڵ، واتە هیچ تیپێکی دووەمی نییە.

لەلای خۆیەوە (ماهر فالح) بریکاری یاریزان عەلی جاسم ڕونیکردوەتەوە کە "ئەو یاریزانە بەردەوامە لەگەڵ تیپی یەکەمی یانەی کۆمۆ". هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە

هەر لە یەکەم ساتی عەلی لە ئیتاڵیا لەگەڵ تیپی یەکەم مەشق و ڕاهێنان دەکات و یەکێک لەو دوو کورسیەی بۆ تەرخانکراوە کە بەپێی یاساکانی خولەکە بۆ یاریزانانی دەرەوەی ئەوروپا دانراوە

ئەوەش بەپێی ئەو لێدوانەی کە لەلایەن (موقع المحترفين) بڵاوکراوەتەوە لە فەیسبووک.