ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە ئاهەنگ گێڕانی ڕووسیەکانە بەبۆنەی بردنەوەی هەڵبژاردەی عێراق لە ئۆکرانیا لە ئۆڵۆمپیادی پاریس؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت"دڵخۆشی ڕووسیەکان دوای بردنەوەی عێراق لە ئۆکرانیا".

ڕونکردنەوە
ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە نادروستە، بەو پێیەی ڤیدیۆکە پێشتر لە مانگی کانوونی دووەمیساڵی 2023 بڵاوکراوەتەوە بە ناونیشانی "ئاهەنگ گێڕانی برا ڕوسیەکانمان بە بردنەوەی جامی خەلیج لەلایەن عێراق"، دوای ئەوەی هەڵبژاردەی عێراق توانی سەربکەوێت بەسەر هەڵبژاردەی عومان و جامی خەلیجی 25 بەدەست بهێنێت.
لەگەڵ ئەوەشدا نەمانتوانی بگەین بە سەرچاوەی سەرەکی ڤیدیۆکە بەڵام لەبەر ئەوەی پێشتر بڵاوکراوەتەوە ئەو ئیدیعایەی ئێستا لەگەڵی بڵاوکراوەتەوە ڕەتدەکاتەوە.

 

 

 

 

View this post on Instagram

 

 

 

 

A post shared by شيخ العربان (@al.dafan1)

 

هەروەها بە تێڕوانین لە ڤیدیۆکە دەتوانین بە ڕوونی تەلەڤزیۆنێک ببینین کە یاریەک پەخش دەکات کە تێیدا هاندەران بە جلوبەرگی زستانەوە دەردەکەون، پێچەوانەی کەش و هەوای یاریگاکە لە بەرواری 24 تەمموزی 2024،کە زۆرینەی هاندەران تێیدا بە جلوبەرگی هاوینەوە دەرکەوتن.

 

 

هەروەها یەکێک لەو کەسانەی لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت بە پەنجەکانی ژمارە 2-3 دروست کردووە کە هەمان ئەو ئەنجامەیە کۆتا یاریی جامی خەلیجی 25 کۆتایی پێهات.

بلاوکردنەوەی ئەم هەواڵە دوای ئەوە دێت لە بەرواری 24تەمموزی 2024 هەڵبژاردەی عێراق توانی سەرکەوتن بەدەست بێنێت بەرامبەر ئۆکرانیا لە خولی یەکەمی یاریەکانی ئۆڵۆمپیاد لە پاریس بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک، یاریزان (ئەیمەن حوسێن)گۆڵی یەکسانی تۆمارکرد لە خولەکی 57 بە پەنارتی، لە دوای ئەوە لە خولەکی 75 (عەلی جاسم) گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.