ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە کە گوایە گۆرانی وتنە بە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز لە ڤیستیڤاڵی وەرزی ڕیاز؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە گۆرانی وتنە بە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز گوایە دەگەڕێتەوە بۆ وەرزی ڕیاز.

ڕاستییەکە

ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، بەو پێیەی ئەو دەنگەی لە ڤیدیۆکەدا هەیە دروستکراوە و ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز نییە، دەنگەکە دروستکراوە و ساختە کراوە لە ڕێگای بەرنامەکانی گۆڕینی دەنگ بە بەکارهێنانی نمونەیەکی دەنگەکە بۆ ئەوە بەرنامەکە وشەکان بە زیرەکی دەستکرد دروستبکات بەو دەنگەی کە داواکراوە.

هەروەها ئەو ڤیدیۆیەی دەنگەکە خراوەتە سەری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2014 بۆ باندی میوزیکی (Slipknot) لە کاتی گۆرانی وتنیان لە فیستیڤاڵی "The Devil In I" کە لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا بەڕێوەچوو، نەک لە سعودیە وەکو لە پۆستە ساختەکە ئیدیعا کراوە.

بڵاوبوونەوەی ئەو پۆستە هاوکاتە لەگەڵ فیستیڤاڵی وەرزی ڕیاز کە لە بەرواری 16ی تشرینی دووەمی 2024 بەڕێوەچوو.

فیستیڤاڵی وەرزی ڕیاز

وەرزی ڕیاز فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتییە بۆ کات بەسەربردن کە لە شاری ڕیازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەدەچێت و ئامانجی گۆڕینێتی بۆ شوێنێکی گەشتیاری، ئەوەش بەپێی ئامانجەکانی پرۆگرامی کوالێتی ژیان، کە یەکێکە لە بەرنامەکانی دیدگای سعودیە 2030.