ڕاستی ئەو وێنەیە چییە بڵاوکراوەتەوە کە گوایە سەماکردن لە پێش مۆدێلێکی کەعبەی پیرۆز نیشان دەدات؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە سەما کردن لە پێش مۆدێلێکی کەعبەی پیرۆز نیشان دەدات.
ڕونکردنەوە
ئەو پۆستە ساختەیە، تیمەکەمان لێکۆڵینەوەیەکی ئەنجامدا و بۆمان دەرکەوت کە ئەو ئیدیعایە چەواشەکارانەیە، وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2023 و ئەوەی لە وێنەکە دەردەکەوێت مۆدێلێکی کەعبەی پیرۆز نییە.
ئەو وێنەیە لە ڤیدیۆیەک وەرگیراوە کە دەگەڕێتەوە بۆ ئاهەنگی وەرزی ڕیاز کە لە ساڵی 2023 بەڕێوەچوو، ئەوەی لە وێنەکە دەرکەوتووە شاشەی پیشاندانە نەک مۆدێلێکی کەعبە وەکو لە ئیدیعایەکە بە شێوەیەکی چەواشەکارانە باسکراوە.